بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکدا ئیدانەی تیرۆری شیرین ئەبوعاقڵە پەیامنێری کەناڵی جزیرەی لە فەڵەستین کرد و وڕایگەیاند کە ئەم تاوانە پشتڕاستکردنەوەی تاوان و دڕندەیی ئەنجامدەرانیە.
سەید عەمار حەکیم داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانە و دابینکردنی کەشێکی ئارام و پارێزراو بۆ پەیامنێران هەنگاو بنێن تا بتوانن بە دوور لە هەر مەترسییەک ڕووماڵی ڕووداوەکان بکەن و زانیارییەکان بە دەستی خەڵک بگەێنن./.