بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ هەینی 13 ی ئایاری 2022، پاسێکی هەڵگری هێزەکانی سوپای سوریا لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب کرایە ئامانج.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو هێرشە 12 ئەندامی سوپای سوریا کوژران و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە تیرۆریستانی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.
هێرشەکە بۆ سەر هێزە خۆجێیەکانی سوپای سوریا لە نێوان ناوچەکانی نەبل و زارا بووە./.