بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل کەریم سەرپرشتیاری وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە لە گەڵ ئێران گەیشتووینەتە ڕێکەوتن کە ڕۆژانە 50 ملیۆن مەتری سێجا گاز لەو وڵاتەوە هەناردەی عێراق بکرێت.
ناوبراو وتی کە عێراق 5 تا 10 ساڵی دیکەش پێویستی بە گازی ئێران هەیە.
عادل کەریم وتی: لە ئێستادا ڕۆژانە 35 تا 38 ملیۆن مەتری سێجا گاز لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق دەکرێت و لە ئەگەری بەردەوامی ئەم پرۆسەیە، وەبەرهێنانی کارەبای عێراق لە وەرزی هاوین دەگاتە 25 هەزار مێگا وات.
سەرپەرشتیاری وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە لە ئەگەری پەسەندکردنی یاسای پەیوەندیدار لە پەرلەمان، عێراق دەتوانێت لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە پێدانی قەرزەکانی ئێران دەست پێبکات./.