بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تیرۆری شیرین ئەبوعاقڵە پەیامنێرەکەی کەناڵی جزیرەی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانە، هاتووە کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش تاوانەکەی 11 ی ئایاری کەمپی ئاوارەکانی جنین ئیدانە دەکەن کە بووە هۆی کوژرانی پەیامنێرێک و برینداربوونی یەکێکی دیکە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەکەیدا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە، تەواو، ڕوون، دادپەروەرانە و بێ لایەنانە و دادگاییکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانی تیرۆری شیرین ئەبوعاقڵەی کردووە./.