بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە لوبنان هەندێک لایەنی ناوخۆیی بەردەوام ئەو درووشم و دەستەواژانە بە کار دێنن کە سیاسەتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی حیزبوڵڵا. باوترین درووشمی ئەوانیش هەمان زاڵبوونی حیزبوڵڵایە بە سەر لوبنان کە پێدەچێت ئەو لایەنانە هەوڵ دەدەن وەک بەشێک لە سیاسەتی سیاسی، ئەمنی و میدیایی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان کەڵکی پێویستی لێ وەربگرن.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش عەمیت ساعر سەرۆکی یەکەی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی زانیارییەکان لە بەشی هەواڵگری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵا دەستی بە سەر لوبناندا گرتووە. ئەم تۆمەتبارکردنەش لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی ” ئیسرائیل هیۆم ” لە گەڵ ئەم بەرپرسە زایۆنیستە باس کراوە کە لە میدیاکانی ئەو ڕژێمەدا بە ناونیشانی ” کێ بە سەر لوبنانییەکاندا زاڵ بووە ؟ ” تاوتوێ کراوە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها تۆمەتەکانی ئەو بەرپرسەیان لە دژی حیزبوڵڵا وەها بڵاو کردووەتەوە کە لە ئەنجامی سەقامگیری ئەمنی لوبنان و هەڕەشەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا و ڕۆڵی ناوبراو لە بواری ناوخۆیی لوبنان و ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا و ئێران، ئیسرائیل چ تێچوویەک دەدات؟
ئاشکرایە ڕژێمی زایۆنیستی کە هەوڵە سیخوڕی و هەواڵگرییەکانی لە سەر لوبنان چڕ کردووەتەوە، لە وردەکارییە ناوخۆییەکان ئاگادارە و دەزانێت کە پێکهاتەی لوبنان و بەسراوەیی لایەنە سیاسییەکانی هیچ کات موڵەتی ئەوە نادات لایەنێکی تایبەت بە سەر ئەم وڵاتەدا زاڵ بێت، سەرەڕای ئەمەش تۆمەتبارکردنی حیزبوڵڵا بەردەوام بە هۆی ڕۆڵی خۆڕاگری لە ڕێگری و پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان بووە.
چەندین بەرپرسی ڕژێمی زایۆنیستی وەک بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم ڕژێمە لە وتارێکی لە پەرلەمان لە تشرینی یەکەمی 2020 باسی ئەم پرسەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە تا حیزبوڵڵا بە سەر لوبناندا زاڵ بێت ئاشتی لە گەڵ ئەم وڵاتە مسۆگەر نابێت. بە واتایەکی دیکە مەبەستی نتانیاهۆ و بەرپرسانی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەیە کە خۆڕاگری ڕێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل و شەرعییەتدان بە داگیرکاری زایۆنیستەکان و هەروەها خۆبەدەستەوەدانی لوبنانییەکان لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات.
ئەم زاڵبوونە هەمان بابەتە کە زایۆنیستەکانی بە توندی توڕە کردووە، لە بەر ئەوەی کە دەزانن بە بێ بوونی خۆڕاگری وەک لایەنێکی ڕێگر و کاریگەر، تەل ئەبیب دەتوانێت بە ئاسانی بە سەر سەروەت و سامانە دەریاییەکانی لوبنان زاڵ بێت و لە ڕاستیدا پێویستی بە دانوستانیش نییە، وەک چۆن کە پێشتر ئەو ڕژێمە و ئەمریکا بە ئاسانی سیاسەتەکانی خۆیان بە سەر لوبناندا دەسەپاند.
بەڵام مەترسیدارترین بەشی لێدوان و وتەی بەرپرسانی زایۆنیست ئەوەیە کە ئەوان دڵنیان کە ئەگەر حیزبوڵڵا و ئەو دەستڕۆیشتووییەی نەدەبوو، لایەنە سیاسییەکانی لوبنان بە ئاسانی بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاویان دەنا. لەم چوارچێوەدا درۆ شالۆم بەرپرسی بەشی سیاسی و ئەمنی لە وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی کۆتایی ساڵی 2020 ڕایگەیاند کە ئەگەرێکی زۆر لە ئارادابوو دانوستانی دەریایی لە گەڵ لوبنان بگاتە ڕێکەوتنی ئاشتی بەڵام حیزبوڵڵا ئەو پرۆسەی لە ناو برد.
لێکدانەوەی ئەم وتەش پیشان دەدات کە ڕژێمی زایۆنیستی بەو ئەنجامە گەیشتووە کە لاوازکردنی حیزبوڵڵا یان کۆتایی هێنان بەو زاڵبوونی حیزبوڵڵا بە سەر لوبنان، بە پێی ئەو خوێندنەوەی زایۆنیستەکان لەو زاڵبوونە، ڕێگای بەردەم هەر سازشتێک لە گەڵ ڕژێمی تەل ئەبیب دژوار دەکات. پێویستە ئەوەش بوترێت کە بەکارهێنانی بەردەوامی دەستەواژەی زاڵبوونی حیزبوڵڵا بە سەر لوبنان لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەوەیە کە بەرپرسیاریەتی هەڵوەشانەوەی سیستەمی ئابوری و دارایی لوبنان بخرێتە ئەستۆی حیزبوڵڵا./.