بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هاوکاریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە ئەوەیە کە بووەتە هۆی لەناوبردنی توانا ئابورییەکانی سوریا و تاڵانکردنی سەروەت و سامانەکەی لە لۆکە، نەوت، گەنم و ئاسەوارە مێژووییەکانی.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا سیاسەتی ئەمریکای بە هۆکاری لەناوبردنی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە ناو بردووە و جەختیکردووەتەوە کە پێدانی موڵەتی چالاکییە ئابورییەکان لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژئاوای سوریا و پڕوپاگەندەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە سەر ئەم پرسە، بەدەر لە بەردەوامی ئەم سیاسەتە تێکدەرانە نییە و بە پێچەوانەی ئەوەیە کە ئەمریکا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەڵێنی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و خەڵکی سوریا بانگەشەی بۆ دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سوریا بە هەموو هێزێکەوە پێداگری لەوە دەکات کە ئەم پیلانگێڕییەش و هەموو هێزەکانی پشتەوەی ڕوبەڕوی شکست دەکاتەوە.
ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە موڵەتی وەبەرهێنان و چالاکی ئابوریی لە چەند ناوچەیەکی ژێر دەستی لایەنەکانی دژبەری حکومەتی دیمەشق لە سوریا دەردەکردووە./.