بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن زاید لە لایەن ئەنجومەنی باڵای فیدراڵی ئیماراتەوە وەک سەرۆکی نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای فیدراڵیی ئیمارات بە سەرۆکایەتی محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم جێگری سەرۆکی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.
محەممەد بن زاید، لەدایکبووی ساڵی 1961 و چەندین پۆستی سیاسی، پەرلەمانی و ئابوریی لە ئیمارات هەبووە و لە پاش نەخۆشیی براکەی لە ساڵی 2014، بە کردەوە دەسەڵاتداری ئیمارات بووە./.