بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بە تەلەفوون لە گەڵ ڕۆبرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتووێژی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە بێ ئاشکراکردنی وردەکارییەکان، ڕایگەیاند کە هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، نوێترین گۆڕانکارییەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی و چەندین پرسی دیکەی هاوبەش وتووێژیان کردووە.
ئەم وتووێژە تەلەفوونییەش لە کاتێکدا بووە کە وەزیری دەرەوەی قەتەر بە یاوەری شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری ئەم وڵاتە بە لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ تاران لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووە./.