بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی هەینی 13 ی ئایاری 2022 موحسین مەنسوری پارێزگاری تاران و نۆسەیف خەتایی پارێزگاری کەربەلا لە شاری تاران کۆبوونەوە.
پارێزگاری تاران لەو کۆبوونەوەدا وتی: زیاترین گەشتیاری بیانی کە سەردانی تاران دەکات لە وڵاتی عێراقەوە دێت و هیوادارین ئەم کۆبوونەوە بگاتە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو پارێزگا و هەر دوو وڵات.
مەنسوری وتی کە لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ئەربەعین پاڵپشتییەکی تایبەت لە شاری کەربەلا دەکرێت.
ناوبراو وتی: یەکێک لە پێشنیارەکانی ئێمە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی ئابوری هاوبەشی گەشتیارییە لە نێوان تاران و کەربەلا، لە بەر ئەوەی کە تاران لە ڕووی گەشتیاری و جۆرەکانی ئەم بوارەوە پارێزگایەکی تایبەتە و کەربەلاش لە ڕووی گەشتیاری ئائینی پێگەیەکی باڵای هەیە و ئەو کۆمپانیایە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ پەیوەندییەکان بکات.
پارێزگاری کەربەلاش لەو کۆبوونەوەدا وتی کە ساڵانە زیاتر لە 70 ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری کەربەلا دەکات و بێگومان هاوکارییە ئابوری و کەلتوری و گەشتیارییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەتوانێت زیاتر ببێت./.