بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆری خواردنەکان، کەمبوونی جوڵەی جەستە و سەردانینەکردنی پزیشک بۆ ماوەیەکی زۆر وایکردووە کە چەوری جگەر ببێتە یەکێک لەو نەخۆشییانە بەرۆکی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گرتووەتەوە.
پسپۆڕانی پزیشکی دەڵێن کە بە کۆبوونەوەی چەوری، جگەر گەورەتر دەبێت و پاش ماوەیەک تووشی کێشە دەبێت، لەم قۆناغەدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم پارچەیە لە جەستە کە بە نەخۆشخانەی جەستەش ناسراوە، تووشی زیانی گەورە دەبێت.
لێرەدا ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دەدرێت کە پێتان دەڵێن چەوری جگەرتان هەیە. ئەگەر لانیکەم سێ لەم نیشانانە لای ئێوە هەیە، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن و پشکنینی تایبەتتان بۆ بکرێت.
دابەزینی کێش بە بێ هۆکار و بە شێوازی لەناکاو.
زەردبوونی ڕەنگی چاوەکان و پێستی جەستە.
سکچوونی ماوە بە ماوە.
ڕەنگی بوونی مێز زیاتر لە دوو ڕۆژ.
خوێنبەربوونی لوت بە شێوازی نائاسایی.
حاڵەتی ڕشانەوەی بەردەوام زیاتر لە دوو ڕۆژ.
کەمبوونی حەزی خواردن بە بێ هۆکار.
هەستکردنی بەردەوام بە ئێش و ئازار لە ناحیەی سەروی گەدە.
دیاربوونی پەڵە بە سەر جەستەوە./.