بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک خواردن زیانێکی زۆری بۆ تەندرووستی هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروی 50 ساڵە و پێویستیان بەوە هەیە کە لە ڕووی تەندرووستییەوە گرنگی زیاتر بە خۆیان بدەن. لێرەدا ئاماژە بە چەندین خواردن دەدرێت:
1 – خواردنە گازییەکان:
خواردنە گازییەکان – بەدیاریکراوی ساردی – ئێوە گیرۆدەی خۆی دەکات و ئەوەش بە هۆی شەکری زۆرە. ئەو خواردنانە تەنیا ئاو و شەکر و گازن. بە تایبەت ساردی کە ڕۆڵی زۆری لە قەڵەوکردنی مرۆڤدا هەیە و دەتوانێت کێشەی شەکری خوێنی بە دواوە بێت.
2 – ئاوی میوەکان:
ئاوی میوە، ئەوانەی کە بەرهەمی پیشەسازین، هیچ سوودێکی خۆراکییان نییە، ئەوان هەڵگری هەندێک مادەی زیادەن بۆ ڕێگری لە لەناوچوونیان و هەروەها شەکری زۆریان هەیە، بەکارهێنانی زیادەی شەکریش دەتوانێت کێشەی نەخۆشییەکانی وەک شەکری خوێنی بە دواوە بێت، هەر بۆیە باشترە واز لەم خواردنانە بێنن و لە جێی ئەوەش ئاوی میوەی سرووشتی بەکار بێنن.
3 – خوێ:
خوێ مادەیەکی کانزاییە کە بۆ هەندێک کاری جەستە بە پێویست دادەنرێت بەڵام ڕێژەی زیادەشی دەتوانێت کێشەی جیدی بخوڵقێنێت. باشترە کە ڕۆژانە زیاتر لە 5 گرام خوێ بەکار نەهێندرێت.
4 – هەندێک لە شیرەمەنییەکان:
لە نێو بەرهەمەکانی شیرەمەنیدا هەندێک هەیە کە سوودیان بۆ جەستە نییە، کەرێ، خامە، پەنیر، ماست و …. . ئەوان چەورییەکی کۆکراوەی زۆریان هەیە کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ. هەروەها شیرەمەنییەکان کێشەی هەرسیشیان هەیە./.