بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕۆژی یەک شەممە جەختیکردەوە کە سوریا و سەرکردەکانی ئەم وڵاتە ئەوەی لە توانایاندا بووە هاوکاری فەڵەستین و خۆڕاگرییان کردووە.
ناوبراو وتی کە حەفتا و چوار ساڵە گەلی فەڵەستین بە ئیرادەیەکی بەهێز و سەرەڕای هەلومەرجێکی دژوار بەرەنگاری تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بوونەتەوە.
نەخالە وتی کە لەم ماوەدا هێز و ئیرادەی گەلی فەڵەستین زیاتر بووە و بەوە گەیشتوون کە پرۆژەی زایۆنیسم دەبێت بۆ هەمیشە لە ناوچەکە لە ناو ببرێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە گەلی فەڵەستین لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی دەسکەوتی تایبەت و گرنرگی هەبووە و ڕۆڵەکانی ئەم گەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و دەرکردنی لەم خاکە پێداگری دەکەن.
ناوبراو وتی کە کارەساتی ” یوم النکبە ” و داگیرکردنی خاکی فەڵەستین و بەردەوامبوونی تا ئێستا بە هاوکاری ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی جیهان دەکرێت.
نەخالە وتی کە گەلی فەڵەستین پاڵپشتی لە خۆڕاگری دەکەن و دەتوانن هەڕەشە لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی بن./.