بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوبران باسیل سەرۆکی پارتی التیار الوطنی الحر ی لوبنان و نزیک لە حیزبوڵڵا لە پاش تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە، وتی: هەڵبژاردنەکانی لوبنان کێبڕکێیەکی ئاسایی نەبوو بەڵکوو ئەمریکا و ئیسرائیل لە 17 ی تشرنی یەکەمی ساڵی 2019 شەڕێکیان لە دژی حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی دەستپێکرد.
ناوبراو وتی کە دەیڤید شێنکر جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک دانی بەوەدا ناوە کە لە دژی من پرۆژەیەکی هەبووە و جێبەجێی کردووە.
باسیل وتی کە لە هەڵبژاردنەکانی لوبنان پارتی القوات اللبنانیە بە سەرۆکایەتی سەمیر جەعجەع یەکەم حیزبی لوبنانییە کە دەنگ و ویژدانی خەڵکی کڕی و ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات لە بەرامبەر ئەو پیلانەدا بێدەنگیمان هەڵبژارد.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هەوڵی ڕووخانی لوبنانی لە ڕووی ئابورییەوە داوە و ئامانجەکەشی شکستی ئێمە لە هەڵبژاردنەکان بووە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون./.