بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاودێرانی کاروباری ناوچەکە پێیان وایە کە هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بەو هۆیەوە شیرین ئەبوعاقڵەیان شەهید کرد کە ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو وەک پەیامنێرێکی بەئەزموون و لە کەناڵێکی گەورەی وەک جزیرە، تاوانەکانی ڕژێمی منداڵکوژ و خوێنمژی زایۆنیستیی تۆمار و وەک بەڵگەیەکی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بڵاوی دەکردەوە. ئەو چاودێرانە دەڵێن کە زایۆنیستەکان ڕێگری لە ئاشکرابوونی ئامانجەکانی ئەو تیرۆرە دەکەن و هەر بۆیە پێویستە ڕووی ڕاستەقینەی ئەوان لە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیدا بۆ هەمووان ئاشکرا بکرێت.
تیرۆری شەهید ئەبوعاقڵە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی، عەرەبی و جیهان بۆ مسۆگەربوونی دادپەروەری و وەڵامدانەوەی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر ئەم تیرۆر و کردەوە نامرۆڤانە و دڕندانە هەیە، ئەو تاوانانەی کە ڕۆژانە بە بەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دووبارە دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە تیرۆری ئەو پەیامنێرە پیشاندەری گرنگینەدانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستییە بە ڕای گشتی جیهان و پیرۆزییەکان و یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکان و بێگومان ئەمەش بە پاڵپشتی ئەمریکایە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەم تاوانانەوە یاری بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات.
تیرۆری شیرین ئەبوعاقڵە هەروەها پیشاندەری ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ڕاستییەکان و بیرکردنەوەی ئازاد لە فەڵەستین لە ناو ببات. شیرین بەدەر لە پیشەی پەیامنێریی خۆی، وەک دانیشتوویەکی شاری قودسی پیرۆز، بەردەوام لە گەڵ خەڵکی فەڵەستین بوو.
ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی فەڵەستینی لە گۆڕەپانی میدیایی کەمتر لە ڕۆڵی تێکۆشەران و هێزە سەربازییەکانی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی کاتی و دڕندەی زایۆنیستی نییە. بەم هۆیەوە دەبینین کە بە هەوڵی ڕۆژنامەنووسە فەڵەستینییەکانی وەک شەهید شیرین، ڕاستی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە خەڵکی جیهان دەگات و داگیرکاران بەدەر لە کوشتن و تیرۆر کاری دیکەیان پێ ناکرێت کە ئەوەش چارەنووسەکەی تەنیا شکست دەبێت و ڕۆژێک دەگات شتێک بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا نامێنێتەوە و بۆ هەمیشە دەکەوێتە زبڵدانی مێژووەوە./.