بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی شاری دێرینی یەزد دەکەن تا شکۆ و مێژووی ئێران لە گەڵ خۆیان بە یادگار ببەنەوە، لە ساڵانی ڕابردوو شاری یەزد وەک میراتی جیهانیی ڕێکخراوی یۆنسکۆ تۆمار کراوە.
لە نێو ئاسەوارە مێژووییەکانی یەزد چەندین بینا هەیە کە وەک ئاسەوارە مێژوییەکانی دیکەی ئێران لایەنگر و بینەر و سەردانیکەری تایبەت بە خۆی هەیە. خانووی هونەری یەزد کە لە بینایەکی مێژوییدایە لە ڕیزی ئەو بینایانەدایە و بە ناوی خانووی مەهدی مەلیک زادە تۆمار کراوە. ئەم خانووە پاش نۆژەنکردنەوە بووەتە کۆمەڵەیەکی گەشتیاری و ڕۆشنبیری و لە نهۆمێکیدا بەرهەمەکانی پیشەسازی دەستی نمایش کراوە.
یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری خشتیی یەزد، گەڕەکی فەهادانە کە زۆربەی شوێنە جوانەکانی شارەکە لەم گەڕەکەدایە. خانووی لارییەکان، گرتووخانەی ئەسکەندەر و چەندین بینای دیکە.
لە خانووی هونەرمەندانی یەزد بەدەر لەوەی کە خانوو و بینایەکی مێژوویی دەبینرێت، بەشی وێنەیی کراوەتەوە و تابلۆ گرانبەهاکانی هونەرمەندانی یەزدی تێدا نمایش کراوە، نمایشێک کە شکۆی مێژووی ئەم شارە بیابانییە دەخاتەڕوو.
ئەم خانووە لە نێو دڵی بەشی مێژوویی یەزد بە هۆی بیناکانی وەک مزگەوتی گشتی و گرتووخانەی ئەسکەندەرەوە وایکردووە کە ڕۆژانە گەشتیارانی ناوخۆیی و تەنانەت بیانی سەردانی بکەن و کات و ساتێکی خۆش لە گەڵ خۆیان بە یادگار بەرن./.