بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب لە وتووێژی لە گەڵ گەڵ ئاژانسی ئێرنا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە ڕەوتی سازشت شکستی هێناوە بەڵام لایەنگرانی ئەم ڕەوتە هێشتا ڕێکەوتنی ئۆسلۆ بە بنەمای سیاسی دانوستانەکان دەزانن و لەوەش ئاگادارن کە دانوستان ڕاگیراوە و گەیشتووەتە خاڵی سفر.
ناوبراو وتی کە ئێمە پشت بەستنی هەندێک بە ڕێکەوتنی ئۆسلۆ بە هۆکار و بەربەستی سەرەکی گەیشتنی فەڵەستینییەکان بە ڕێکەوتنێکی ناوخۆیی دەزانین.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: کێشەی سیاسی لە فەڵەستین بۆ ناکۆکییەکان لە سەر داهاتووی سیاسی دەگەڕێتەوە و دەبێت بزانین کە ئەم ناکۆکییە لە سەر شێواز و پێکهاتەی حکومەت یان شەڕ لە سەر ئەوە نییە کە بتوانین بە پێکهێنانی حکومەتێک یان ڕێکەوتن و دابەشکردنی پۆستەکان چارەسەری بکەین.
داود شەهاب ڕێکەوتنی ئۆسلۆی ساڵی 1993 ی کە وەک یەکەم ڕێکەوتنی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین بووە، بە ڕیشەی سەرەکیی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان فەڵەستینییەکان ناو برد و وتی کە ناکۆکی سەرەکی لە سەر پرۆژە و پلانی سیاسییە و ئەم ناکۆکییە لە پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئۆسلۆ لە لایەن ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستینەوە پەرەی سەندووە.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئێمە دژی ئەم ڕێکەوتنەین وەک مەترسییەکی گەورە لە سەر داهاتووی فەڵەستین و بە لاڕێدانێکی گەورەش لە سەر ئامانج و بەرنامەی فەڵەستینییەکانی دەزانین.
داود شەهاب وتی: ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین بۆ ئازادی ئەم وڵاتە دامەزرا و گرێدراوی ناوی فەڵەستین بووە بەڵام بە واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئۆسلۆ بە کردەوە دەستی لە ئامانجەکان و مافەکانی گەلی فەڵەستین هەڵگرت و دژایەتی پەیرەو و پرۆگرام و بەرنامەکان و ڕۆڵی خۆیی کرد.
ناوبراو بە توندی ڕەخنەی لە بەرپرسانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین گرت کە هاوکاریی زایۆنیستەکان دەکەن و وتی: ئێمە بە توندی ڕوبەڕوی دوژمنی زایۆنیستی دەبینەوە و هیچ کێشەیەک ئێمە لەم ئامانجە پاشگەز ناکاتەوە، هەماهەنگی ئەمنی لە گەڵ زایۆنیستەکان و بە تایبەت لە لایەن هەندێک ڕژێمی عەرەبییەوە و گەمارۆدانی فەڵەستین، کێشەکانی زیاتر کردووە.
وتیشی کە نابێت موسڵمانان و عەرەبەکان لە ژێر کاریگەریی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی فەڵەستین واز لە پاڵپشتیکردنی ئەم گەلە و ئازادکردنی قودس بێنن، ناکۆکییەکان بە هۆی پیلانگێڕی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکرێت.
داود شەهاب وتی کە بەشێکی زۆری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە ترسی سزادان، هاوکاریی فەڵەستین ناکەن و تەنیا وڵاتێک کە لە سەر ڕێڕەوی هاوکارییەکان بۆ فەڵەستین ماوەتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانە./.