بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمەی پرسەی خەلیفە بن زاید سەرۆکی پێشووی ئیمارات گەیشتە ئەم وڵاتە و لە گەڵ هاوتاکەی کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پرسە و سەرەخۆشی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەل و حکومەتی ئیمارات ڕاگەیاند. ناوبراو لەو سەردانەدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش سەردانەکەی بۆ ئیمارات پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیمارات کراوەتەوە، بە گەرمی دەستی دراوسێکانمان دەگوشین، گەرمی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی دراوسێ، دوژمنانی ناوچەکە بێهیوا دەکات./.