بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کە وەک باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران چووەتە بەغدا، ئەمڕۆ سێ شەممە نامەی دەستبەکاربوونی فەرمی خۆیی ڕادەستی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
بەرهەم ساڵح لەو چاوپێکەوتنەدا، جەختی لە سەر پەیوەندییەکی هاوسەنگ، هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم، پتەوکردنی هاوکارییە سیاسی و ئابورییەکان و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی هاوبەشی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کردەوە./.