بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی فەڵەستینییەکان و دامەزراوە فەڵەستینییەکانی دەرەوەی وڵات – ئەورووپا – وتی کە پەیوەندییەکانی سوریا و فەڵەستین، پەیوەندییەکی بەهێز و نزیکە و تەنیا جوگرافیا و بیر و بڕوا لە خۆ ناگرێت بەڵکوو لە چوارچێوەی بەرژەوەندیدایە و هەر سەرکەوتنێک بۆ پرسی فەڵەستین بە سەرکەوتن بۆ سوریاش دادەنرێت.
ناوبراو وتی: پرسی فەڵەستین بە هەوڵی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی لە دەرەوە و خەباتی خۆڕاگری لە ناوخۆی ئەم وڵاتە، هێشتا لە سەر ئاستی جیهان جێی گرنگییە.
شایانی ئاماژەیە کە یەکێتی فەڵەستینییەکان و دامەزراوە فەڵەستینییەکانی دەرەوەی ئەم وڵاتە، پێنجەم کۆنفرانسی خۆیی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ساز کرد./.