بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی پاڵپشتی خۆیی بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە سەر یاسایی نەبوونی پرۆژە پێشنیاری ئاسایشی خۆراک دەربڕی و وتی کە بڕیارەکەی دادگا چوار ئامانجی گرنگی مسۆگەر کردووە.
ناوبراو وتی کە ئامانجی یەکەم ئەوەیە کە ڕێگری لەوە کردووە سامانی گشتی لە ناو ببرێت و گەندەڵکارانیش بە سەر ئەو سامان و سەرچاوانەدا زاڵ بن.
مالیکی وتی کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە هۆی ئەوەی کە حکومەت و پەرلەمان نەکەونە داوای ئەم پێشێلکارییە یاساییە.
وتیشی کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پیشانیدا کە حکومەتی کاربەڕێکەر بەدەر لە کاروباری ڕۆژانە، شیاوی هیچ بەرنامەیەکی دیکە نییە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕێگای بۆ حکومەت لە پێناو دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ ئاسایشی خۆراک بە کراوەیی هێشتووەتەوە./.