بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆی حکومەتە کاتییەکەی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن وتی کە ئێمە وەک دوژمن لە ئەمریکا ناڕوانین و بە چەندین جار باسمان لە دیپلۆماسی کردووە و کاتی ئەوەش هاتووە بەم زمانە قسە بکەین.
ناوبراو وتی کە لە داهاتوودا تاڵیبان پەیوەندییەکی باشتری لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەبێت.
حەقانی بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی دەوحە لە نێوان تاڵیبان و ئەمریکا، جەختیکردەوە کە تاڵیبان پابەندی ئەو ڕێکەوتنە بووە و ئەفغانستان هیچ کات نابێتە هەڕەشەیەکی تیرۆریستی لە سەر واشنتن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستبەسەرکردنی حەقانی دیاری کردووە و ناوبراو لە ئێستادا لە ڕیزی تیرۆریستیی ئەم وڵاتەدایە./.