بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا لە شاری گورگان، وتی: وڵاتی ئێران لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترە و گۆڕەپانی ئەمڕۆ شکستی دوژمنە لە شەڕی ئابوری.
ناوبراو وتی: دوژمنان لە وڵاتانی ئیسلامی لە هەر شوێنێک ئاوارەبوون، هەژاری، ڕووخانی خانووەکان، ڕووخانی شارەکان، هەڵوەشانەوەی خێزانەکان و هەتیوکردنی منداڵەکانیان بە سەر ئەواندا سەپاند، وێنەی ئەو شارانە کە تووشی پیلانگێڕی بوون دەبینین، چەندە کارەساتێکی گەورەیە، بەڵام سڵاو لە گەلی بەشەرەفی ئێران کە سەرجەم پیلانی دوژمنانیان تووشی شکست کردەوە، گەلی ئێمە ڕێگا و ڕێبەریان بە درووستی ناسیوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: دوژمن هەوڵ دەدات کە ئیسلام گەشەی نەبێت، دوژمن نایەوێت ئازادی جیهانی ئیسلام و کەرامەتی ئیسلام ببینێت، من دەستی تاک بە تاکی گەلی ئێران ماچ دەکەم و سەری ڕێز لە بەرامبەر ئیمانی ئەوان دادەنەوێنم.
فەریق سەلامی وتی کە ئێران تا ئێستا لە لوتکەی سەرکەوتنەکان وەستاوە و لە دەیەکانی ڕابردوو بە شانازییەوە قۆناغە دژوارەکانی تێپەڕ کردووە.
وتیشی کە یەکڕیزی شێعە و سوننە ستراتیژی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەم وڵاتە بەوەوە جوانە کە سەدان ساڵە شێعە و سوننە لە چوارچێوەی یەک گەلدا، برایانە پێکەوە ژیاون./.