بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لاوازبوونی توانای سێکسی لە پیاوان لە ئێستادا وەک کێشەیەک و تەنانەت وەک یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران دادەنرێت.
هۆکارەکانی دابەزینی حەزی سێکسی
بەرزبوونەوەی تەمەن
بەرزبوونەوەی تەمەن لە دابەزینی حەزی سێکسی ڕۆڵی دەبێت، ئەگەرچی زۆربەی پیاوانی بەتەمەن حەزیان لە پەیوەندی سێکسی هەیە. حەزی سێکسی لە پیاواندا جیاوازە بەڵام زۆربەیان لە پلەیەکی ئاساییدان، هەندێک زیاتر حەزی سێکسییان هەیە، هەندێک پیاویش هەیە کە لەو بوارەدا لاوازن.
کێشەی تەندرووستی، هەندێک نەخۆشیی وەک شەکرە، قەڵەوی جەستە، پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵی بەرز، دەرمانەکانی HIV، هەندێک دەرمانی تایبەت بە ڕووتانەوەی قژ و دەرمانەکانی دیکە دەتوانێت کاریگەری نەرێنیی لە سەر حەزی سێکسی هەبێت.
هۆکارە هۆڕمۆنییەکان
تستۆسترۆن هۆڕمۆنی حەزی سێکسییە، بۆ ژنان و هەروەها بۆ پیاوان. ئاستی نزمی ئەم هۆڕمۆنە بە واتای دابەزینی حەزی سێکسییە. ئەم هۆڕمۆنە بە بەرزبوونەوەی تەمەن تووشی دابەزین دەبێت.
هۆکارەکانی دیکە
لە هۆکارەکانی دیکە دەتوانین ئاماژە بە نەخۆشییە کاریگەرەکان، دەرمانەکان و هەروەها بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بدەین.
چەند ڕێگایەک بۆ بەرزبوونەوەی حەزی سێکسی لە پیاوان
خواردنی هەندێک میوەی وەک هەنجیر، مۆز و ئەڤەکادۆ.
خواردنی ئەو دەرمانانەی کە پزیشک ئامۆژگاریی دەکات.
کەمکردنەوەی خواردنی کحولەکان.
زیاتربوونی خەو.
خواردنی بڕێک شۆکۆلاتە.
ورەی خۆتان بەهێز بکەن.
چەند ڕێگایەکی جیاجیا هەیە کە بە شێوازی سرووشتی دەتوانێت حەزی سێکسیی ئێوە بەهێزتر بکات. سەرەڕای ئەمەش، گرنگە کە ئەوەتان لەبیر بێت هاوسەرەکان جیاوازییان لە گەڵ یەکتردا هەیە، ڕەنگە کەمێک تاقیکردنەوە پێویست بێت تا بزانن چی بۆ ئێوە سوودی هەیە.
ئەگەر بڕیارتان داوە کە دەرمانەکان بەکار بێنن، ئەوەتان لەبیر بێت کە هەستی سۆزداریش لەم بوارەدا سوودی دەبێت و کاریگەریی هەیە.
باشتربوونی توانای سێکسی بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆخینەوەی ڕێگای نوێ بۆ ڕەزامەندی هەر دوو لا – پیاو و ژن – و بۆ ئەمەش دەرمانێکی زۆر هەیە بەڵام بەدەر لە دەرمان، شێوازی سادەش بوونی هەیە کە کاریگەری درێژخایەنی هەیە و کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمتر دەبێت، بەدەر لەمەش پێویستتان بە پزیشک و دەرمانخانە نەبێت.
ئەوەتان لەبیر بێت کە ئەندامی سێکسی ئێوە بە پێی فشاری خوێن کار دەکات، هەر بۆیە دەبێت دڵنیا بن کە سوڕی خوێنی ئێوە کێشەیەکی نییە، هەر شتێک بۆ دڵی ئێوە باش بێت، کاریگەریشی لە سەر توانای سێکسی دەبێت.
چالاکی و جوڵەتان هەبێت
یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ هەبوونی تەندرووستی، وەرزشکردنە. پەیوەندی سێکسی لێدانی دڵ زیاتر دەکات بەڵام وەرزشکردنی بەردەوام بە ئامادەبوونی دڵ یارمەتیدەری باشترکردنی توانای سێکسی دەبێت.
30 خولەک وەرزشکردن لە ڕۆژدا، هەندێک وەرزشی وەک مەلەکردن و ڕاکردن دەتوانێت بە شێوازی بەرچاو توانای سێکسی زیاتر بکات.
میوە و سەوزەی پێویست بۆ زیاتربوونی توانای سێکسی پیاوان
سیر و پیاز
مۆز
بیبەری توند
بەهاراتە سرووشتییەکان
هێلکە
ڤیتامینە پێویستەکان بۆ زیاتربوونی توانای سێکسی پیاوان
ئەسیدەکانی چەوری ئۆمێگا 3
ئەو جۆرە خواردنانە دەبنە هۆی زیاتربوونی سوڕی خوێن، هەندێک خواردنی وەک ماسی سەلەمون، ئەڤەکادۆ و زەیتی زەیتون.
ڤیتامین B1
ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی چالاکی سیستەمی دەمارەکان بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ئەندامی سێکسییەوە هەیە، بادەم و فاسۆلیا هەڵگری ڕێژەیەکی زیاتری ئەم ڤیتامینەیە.
زیاتربوونی توانای سێکسی بە دابەزینی سترێس
سترێس کاریگەری زۆری لە سەر تەندرووستی بە تایبەت حەزی سێکسی هەیە. سترێس لێدانی دڵ زیاتر دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەم دوو هۆکارەش دەبێیە هۆی دابەزینی حەزی سێکسی و تێکچوونی توانای سێکسی.
خاڵی گرنگ ئەوەی کە سترێس دەبێتە هۆی هەندێک هەڵسووکەوتی نەشیاوی وەک جگەرەکێشان یان خواردنی کحول و ئەمانەش کاریگەرییان لە سەر لاوازبوونی حەزی سێکسی دەبێت.
تیشکی خۆر بەسوودە
تیشکی خۆر ڕێگری لە هەبوونی میلاتۆنین لە جەستەدا دەکات. میلاتۆنین ئەو هۆڕمۆنەیە کە یارمەتیدەری خەوێکی باشتر دەبێت بەڵام حەزی سێکسی دادەبەزێنێت. میلاتۆنینی کەمتر بە واتای حەزی سێکسی زیاتر دەبێت.
لە وەرزی زستان لە جەستە میلاتۆنینی زیاتری دەبێت، پێویست بەوە دەکات زیاتر لە بەر تیشکی خۆردا بن.
گرنگی بە هاوسەرەکەتان بدەن
پەیوەندی سێکسی پەیوەندییەکی تاکلایانە نییە و گرنگیدان بە حەز و پێویستییەکانی هاوسەر دەتوانێت حەزی سێکسی زیاتر بکات و چێژی زیاتر بەوان ببەخشێت.
سەردانی پزیشک بکەن
ئەگەر تووشی کێشەی Peyronie یان نەخۆشییەکانی دیکەن کە پێویستی بە دەرمان هەیە، سەردانی پزیشک بکەن./.