بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە ئامارەکانی دامەزراوەی Vortexa Analytics ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران وەربگرێت.
ئەو بڕە نەوتەش بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو بگاتە باشوری چین. ئەمە سێهەم بڕە نەوتی هەناردەکراوی ئێرانە بۆ چین لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا.
نەوتەکەش لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانە و ئەمەش پیشان دەدات نەوتەکە بە فەرمی لە لایەن چینەوە تۆمار کراوە.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە چین هەندێک کات نەوتی کڕدراوی خۆی لە ئێران بە ناوی وڵاتانی وەک عێراق و عۆمانەوە تۆمار دەکات.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین نزیکەی لە سەدا 7 ی کۆی گشتی نەوتی هاوردەکراوی ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرێت.
هاوکات ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی ئێران لە سێ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ بۆ 870 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بووەتەوە کە پیشاندەری بەرزبوونەوەی لە سەدا 30 ی هەناردەی نەوتی ئێران بەراورد بە ساڵی ڕابردووە.
سەرەڕای ئەوەی کە لە ڤیەننا دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان نەگەیشتووەتە ڕێکەوتن، پێدەچێت ئێران بە هۆی گوشاری سەر بازاڕی نەوت بە هۆی سزاکانی سەر ڕووسیاوە، خۆی بۆ کەمبوونەوەی سزا و گەمارۆکان ئامادە دەکات./.