جام کوردی – یاریزانێکی دیاری یارییە سیانییەکانە ، خەونی ئەوەی هەیە ببێتە پاڵەوانی جیهان، پێش گەشتەکەشی بۆ میسر بۆ پاڵەوانێتی جامی عەرەب ئەو باسی چیرۆکی ژیانی خۆی دەکات ئەویش شاجوان بەهرۆزە
شاجوان کێیە ؟
شاجوان بەهرۆز، لە(٢٧/١٠/٢٠٠٢) لە شاری سلێمانی لە دایکبوە، هەر لە تەمەنی منداڵیەوە حەزو خولیایەکی زۆری بۆ وەرزش هەبوە لە نێویاندا یاریە سیانیەکان.
کەی دەستی بە وەرزشکردن کردووە
”هەر لە قوتابخانەوە لە پۆلەکانی سەرەتایی دەستی بە یاری و وەرزشکرد، مامۆستاکان هەڵیان بژاردم بۆ فستیڤاڵی خویندنگاکان بەمەش دەرگا لە روی من کرایەوەو بە بەپاڵپشتی ماڵەوە و مامۆستاکانم بەردەوامیم دا
نازناوەکانی چین
شاجوان، براوەی چەندین پاڵەوانیەتیە لە ئاستی عێراق و کوردستان لە پاڵەوانیەتی ماراسۆنی عێراق، توانی پلەی سێیەم بەدەست بهینم و لەپاڵەوانێتی پایسکیل سواری یانەکانی عیراق بۆ ساڵی(٢٠٢٠) پلەی دوەمی بەدەستهینا، هەروەها لە پاڵەوانێتی پاسکیل سواری لەسەر ئاستی سلێمانی، توانی ببێتە یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە.
”شوێنی گونجاوم نیە بۆمەشق راهینانەکانم“
ئەو نیگەرانە لە بایەخنەدان بە وەرزش و هاوکاری نەکردنی وەرزشوانان و نەبونی شوێن بۆ راهێنانەکانی و وتی: ”شوێنی گونجاوم نیە بۆمەشق و راهینانەکانم، ئەمە بەهۆی ئەوەیە بارودۆخی یاریە سیانیەکان و وەرزش بەگشتی لەکوردستاندا بەدۆخێکی خراپدا تێ دەپەڕێ“.
چوارەمی عەرەبە
بەدەستهێنانی پلەی چوارەم لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی
لە ساڵی ٢٠١٧ شاجوان بەشداری پاڵەوانیەتی پاسکیلسواری لە وڵاتانی عەرەبیدا دەکات و پلەی چوارەم بەدەست دەهێنیت، بەڵام لە بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتی ئاسیا هیچ پلەی بەدەست ناهێنێت.
باوکی کۆڵەکەی ژیانێتی
بەهرۆز محەمەد”باوکی شاجوان” ئاماژە بەوەدەکات ئەو هەمو ژیانی خۆی تەرخانکردوە بۆ خەونی کچەیەکەی و بۆ نەوژین دەڵێت: ”هەمو ژیانم و کارەکەم تەرخانکردوە بۆ شاجوانی کچم تا گەشت بەم ئاستەی ئێستا بۆ ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی پۆلی ١٢ ئامادەیە کەمتر دەتوانێت مەشق بکات“
دەشڵێت: خۆم راهێنانی پێدەکەم و لە لایەنی دارایەوە کەس پشتگیری نەکردوین بۆ وەرزشەکەی و هەمو خەرجەیەکانی خۆم بۆی دابین دەکەم.
خەونی گەورەی هەیە
لەگەڵ ئەمانەشدا شاجوان خەونی گەورەی هەیەو دەڵێت: ”دەمەوێت ببم بە یەکەمی جیهان لە وەرزشەکەم، کەسانێکی زۆر خەونەکەم بە بیرکردنەوەیەکی مناڵانە دەزانن، بەڵام پشت بە خوا من ئەوە بەدەست دەهێنم