بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پرۆژەکە، فیلمی سینەمایی « تدفین /ئەسپەردە کردن» لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد تەنابەندە لە یەکەم بەشدار بوونی نێودەوڵەتیدا دەڕوات بۆ ئیتالیا تا لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی ئیسجا گلۆبال (Ischia Global Film Festival) لە گەڵ بەشدار بووانیتردا بکەوێتە کێبڕکی.
« تدفین /ئەسپەردە کردن» یەکەم فیلمی درێژی محەمەد تەنابەندەیە کە لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە کێشەیەکی باسی کێشەیەکی مرۆڤانە و کۆمەڵایەتی دەکات و وەک بەرهەمیکی دژە شەڕ دێتە ئەژمار.
حسێن مێهری، تووماج دانش بێهزادی، مەحموود نەزەر عولیان، مەجید سەعیدی، ئەیووب دەمان سینەماییەن و حامد تاهێری، مەجید وەفایی نەژاد، محەمەد عەتایی زادە، حەسەۆ ڕوستەمیان ئەکتەرەکانی ئەم بەرهەمەن.