بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی جیهانی ڕایگەیاند کە کۆی گشتی هاوکارییەکان 12 ملیار دۆلار بۆ پرۆژەکانی نوێ و زیاتر لە 18 ملیار دۆلاریش بۆ پرۆژەکانی ئێستای پەیوەندیدار بە مادە خۆراکییەکان لە خۆ دەگرێت.
بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکان وەک پاڵپشتی لە کەرتی کشتووکاڵ، کەمکردنەوەی کاریگەری بەرزبوونەوەی مادە خۆراکییەکان لە سەر چینی هەژار و هەروەها پرۆژەکانی ئاو و ئاودێری دەبێت.
زۆربەی هاوکارییەکانیش بۆ ناوچەکانی وەک ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، ئاسیای ناوەڕاست و باشوری ئاسیا دەبێت کە زیاترین کاریگەرییان لە قەیرانی ئۆکرانیا بەرکەوتووە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئۆکرانیا بووەتە هۆی ئەوەی نرخی مادە خۆراکییەکان لە سەرتاسەری جیهان بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی. یەک ملیار و 700 ملیۆن کەس لە جیهان کە یەک لە سەر سێی ئەوان لە ژێر هێڵی هەژاریدان، ڕوبەڕوی کەمبوون و نەمانی مادە خۆراکییەکان، وزە و سیستەمە داراییەکان بوونەتەوە کە ئەمەش وا دەکات هەژاری و برسێتی زیاتر ببێت.
36 وڵات بۆ دابینکردن و هاوردەکردنی زیاتر لە نیوەی گەنمی پێویستی خۆیان چاویان لە ڕووسیا و ئۆکرانیایە. ئەو وڵاتانەش ژمارەیەک لە هەژارترین وڵاتانی جیهان لە خۆ دەگرن کە کاریگەرییەکی زۆریان لە قەیرانە نێودەوڵەتییەکان بەردەکەوێت.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە نرخەکان بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە بەرز بووەتەوە. لەم نێوەندەدا نرخی نەوت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 60 بەرز بووەتەوە، نرخی گازی سرووشتی بە هەمان شێوە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو لە سەدا 50 بەرزبوونەوەی هەبووە، نرخی پەینی کشتووکاڵی دوو هێندە زیادیکردووە، ڕێژەی هەڵئاوسان بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات و کڕینی وزە دابەزیوە و پێشکەوتن و گەشەپێدانیش ڕاگیراوە.
ڕووسیا و ئۆکرانیا دوو گەورە وڵاتی وەبەرهێنەری دانەوێڵەکان بە تایبەت گەنمن کە لە ساڵی 2020 هەر یەک لەم دوو وڵاتە نزیکەی نیوەی بەرهەمی گەنمی خۆیان هەناردەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کردووە.
زۆربەی ژێرخانەکانی ئۆکرانیا کە ڕۆڵیان لە بازرگانیی ئەو وڵاتەدا هەیە وەک بەندەرەکان و هێڵی ئاسن، لەناو براون یان زیانیان بەرکەوتووە. ئۆکرانیا هەناردەی هەندێک بەرهەمی بۆ پاراستنی یەدەکی خۆی ڕاگرتووە./.