No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چیرۆکە فیلمەکان، بەڵگە فیلم، ئەنیمەیشێن، ئەزموونی و میوزیک ڤیدیۆ کە درێژەی نمایشیان تا ۳۰ خولەکە و پاش یەکی ژانوویەی ۲۰۲۱ بەرهەمهێنراوە ئەتوانن لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار ببن.
هەروەها فێستیڤاڵەکە لە بەشە جیاوازەکاندا فیلمە فانتزیا و ژانێرەکانی ترسێنەر و VR، دەخاتە کێبڕکێ و بەشێکی دور لە کێبڕکێێیشی بۆ زنجیرە فیلمە ئنتەرنێتییەکانیش هەیە.
هۆگرانی فیلم و سنەما بەمەبەستی بەشدار بوون لە فێستیڤاڵ دەتوانن بەرهەمەکانیان تا ٦ی ئۆگۆستی ۲۰۲۲ بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵەکە بنێرن. ئەو فیلمانەی دەیانەوێت لە بەشی کێرکێدا بەشداری بکەن نابێت پێشتر لە وڵاتی کۆلەمبیادا نمایش کرا بن.
بۆ بەدەست هێنانی فۆرمی بەشداری و زانیاری زۆرتر سەردانی ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بکەن: http://festival.bogoshorts.com
بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی بووگاتا، لە ٦ تا ۱۳ی دێسەمبەر لە وڵاتی کۆلەمبیادا بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result