بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە گرێدانی ڕوانگە جۆراوجۆرەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە، ڕوانگەی نوێی سەبارەت بە جیلەکان، پەیوەندی و پێچ و پەناکانی ژیانی بە ساڵاچوویی دەخاتە ڕوو.
هەروەها ئەو فیلمانە دەناسێنێت کە باس لە کێشەی خێزانی یان کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژیانی بەساڵاچووانی هاوچەرخ دەکات.
کورتە بەڵگە فیلمی «پەردە» دەرهێنانی ئیمان بێهرووزی بەرهەمی هاوبەشی ئێران و ئەڵمانیا لەم خولە لە فێستیڤاڵەکە دەکەوێتە کێبڕکێ.
ئەم کورتە فیلمە لە ڕوانگەی یەکێک لە دانیشتوانی نوێنگەیەکی خوێندکاری، سەردەمی کەرەنتین لە وڵاتی ئەڵمانیا دەگێڕدرێتەوە.
چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «سنیۆر»ی سێئۆل لە کۆریای باشوور لە ۱۹ تا ۲۳ی مانگی مای بەڕێوە دەچێت.