بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، رەنج عومەری تەمەن ٣٦ ساڵ، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و نیشتەجێی شاری دهۆکە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ بە گەشتێک بۆ وڵاتی نیپاڵ بەڕێکەوت و ماوەیەک مایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و لەماوەی ڕابردوو ئاڵای کوردستانی لەسەر چیای ئێڤرێست دانا، دوای گەڕانەوە و تەواوبوونی گەشتەکەی بـەهۆی بەفر و سەرماوە بینایی چاوەکانی لەدەست داوە، بەمەبەستی چارەسەر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکەوت.
ئێڤرێست، بەرزترین لوتکە چیایە دەکەوێتە نیپاڵ، لەسەر ئاستی جیهان و زنجیرە چیاکانی هێمالایا بەرزترینە، کە بەرزییەکەی ٨هەزار و ٨٤٨ مەتر دەبێت، زۆربەی ئەوانەی گەشت بۆ سەر ئەو چیایە دەکەن، پڕە لەسەرکێشی و مەترسی، ئاڵای وڵاتەکانییان لەوێ هەڵدەکەن.