بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رۆژی چوارشەممە 18ـی ئایاری 2022، پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى نێودارى كورد شه‌هرام نازرى كرد كه ماوه‌يه‌كه به سه‌ردان له هه‌رێمى كوردستانه.
رۆژی دووشه‌ممه له رێوڕه‌سمێكى رێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە نازری به‌خشرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، “وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ديدارى مامۆستا نازرى، رێز و ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى دووپاتكرده‌وه و پێگه و نێوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به ده‌ستى هێناون، به مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێک و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتیى له قه‌ڵه‌م دا.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنهوهى هه‌موو پشتگيرييهک بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لاى خۆيه‌وه، شه‌هرام نازرى “وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ نێچيرڤان بارزانى و ئه‌و رێزلێنان و خهڵاتكردنهى له هه‌رێمى كوردستان لێی كراوه، دووپاتیكرده‌وه كه رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنى له كوردستان، لاى ئه‌و له هه‌موو ئه‌و رێزلێنان و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه زياتر مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره كه له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكێشى كراون.”
هاوکات، “خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نيشان دا.”
سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، له ديدارهكهدا وه‌زيرى رۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.