بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزییەکان و زانایانی ئائینی هێڵی سووری ئێمەن و لە بەرامبەر ئەوەدا دەسدرێژی بکاتە سەر ئەم هێڵە، ڕادەوەستین.
ناوبراو لەو تویتەدا بە زمانی عەرەبی ڕایگەیاند: بەرامبەر بەو برایانەی کە دەیانەوێت هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە دەسدرێژی سەر پیرۆزییەکان لە هەر شوێنێک بزانن، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە لە بەرامبەر هەر کەسێک ڕادەوەستین کە ئەم هێڵە تێپەڕ بکات.
ئالی سادق ڕایگەیاند: ئەوەی کە دەسدرێژی بکاتە سەر پیرۆزییەکان و زانایانی ئائینی، لە ئێمە نییە، ئەو زانایانەی کە بەردەوام ئۆممەی ئیسلامی و ئائینی پیرۆزی ئیسلامیان پاراستووە و ئێمە موڵەتی ئیهانەکردن بەوان نادەین./.