سەرەڕای سەرجەم گوشار و پیلانگێڕییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها دۆخی نالەباری ئابوری و بژێوی ژیانی خەڵکی لوبنان، ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە پیشان دەدات کە خەڵک بەردەوام وەفایان بە ئامانجەکانی خۆڕاگری ماوە. ئەوەمان لەبیر بێت کە پیلانگێڕان هەوڵ و توانای خۆیان لە پێناو دژایەتی حیزبوڵڵا و خۆڕاگریی لوبنان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەکار هێنابوو.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان ئەگەرچی پیشاندەری دابەزینی ڕێژەی بەشداری خەڵک (لە سەدا نزیکەی 8) بووە، بەڵام دەبێت ئەوەش لە بەرچاو بگرین کە دۆخی ئابوری و کشانەوەی ڕەوتەکەی حەریری لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت پاساوێک بۆ ئەم دابەزینە بێت. بەم هەلومەرجەوە دەتوانین بڵێین کە لوبنانییەکان تا ڕادەیەک هەڵبژاردنێکی زۆر باش و سەرکەوتوویان هەبووە.
هەڵبژاردنەکانی لوبنان بە کێشە ناوخۆییەکانی سوننەی ئەم وڵاتە، پیلانگێڕییە بەردەوامەکانی چەند مانگی ڕابردوو و لە ئاکامدا بوونی باڵیۆزانی ئەمریکا، سعوودیە و وڵاتانی دیکە لە ڕۆژی دەنگدان لە هەندێک بنکەدا بەڕێوەچوو بەڵام کۆی ئەنجامەکان پیشان دەدات کە هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لە پرۆسەی دیمۆکراسی شکستی هێناوە.
لە گەڵ کشانەوەی ڕەوتەکەی حەریری لە هەڵبژاردنەکان، هەندێک کەسایەتی سەر بە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵیاندا لەم دەرفەتە بۆ مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن کە ئەڵبەت هەوڵەکانی ئەوان و پاڵپشتییە دەرەکییەکان لەم بوارەدا شکستی هێنا.
ئەگەرچی لەم هەڵبژاردنانەدا ڕەوتەکەی سەمیر جەعجەع ژمارەی کورسییەکانی لە ڕکابەرە مەسیحییەکەی خۆی زیاتر بوو بەڵام بەسراوەیی بە لایەنەکانی دەرەوە و ئەزموونی تاڵی خەڵکی لوبنان لەم لایەنە سیاسییە بە تایبەت لە میانەی شەڕە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئاڵۆزییەکانی چەند مانگی ڕابردوو، ئاستی کاریگەریی لە سەر گۆڕەپانی سیاسی و حکومیی لە لوبنان ڕوبەڕوی پرسیار کردووەتەوە.
حکومەت و سەرۆک کۆماری داهاتووی لوبنان کە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە دەبن، ئەزموونێکی قورسیان لە پێشە. بەڕێوەبردنی دۆخی ئابوری، چارەسەرکردنی کێشەی قەرزە دەرەکییەکان، نەهێشتنی ئاسەواری تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، چارەسەرکردنی کێشە سەپێندراوەکانی وڵاتانی دەرەکی بە تایبەت ئەمریکا و سعوودیە، ڕوبەڕوبونەوەی پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و …. بە گرنگترین کێشە و گرفتەکانی بەردەم پەرلەمانی نوێ و حکومەتی داهاتووی لوبنان دادەنرێت.
خەڵکی لوبنان بەم هەڵبژاردنانە وەفا و هیواداری خۆیان بە سیستەمی سیاسی وڵاتەکەیان دووپات کردەوە و کەسانی متمانەپێکراوی خۆیان ڕەوانەی پەرلەمان کرد، ئێستا نۆرەی هەڵبژێردراوانی ئەوانە کە پرۆژەی چاکسازییەکان بەرەو ئەنجامی کۆتایی ببەن./.