بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە 5 ساڵ بە سەر کۆتایی خەلافەتەکەی گرووپی تیرۆریستی داعش تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەردەوام لە چوارچێوەی شانە نوستووەکاندا لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لە عێراق و سوریا چالاکی دەکەن و لەم ساڵانەدا هەر دەرفەتێکیان بۆ دووبارە دەرخستنەوەی خۆیان بەکار هێناوە.
کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و هەوڵی ڕێکخستنەوەی داعش
هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ساڵی 2021 و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ناوچەکە و جیهاندا بینران، بە تایبەت گۆڕینی ئیدارەی ئەمریکا و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جموجوڵی ئەندامانی داعش بە شێوازی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کرد و تاوانێکی زۆریان دیسانەوە لە وڵاتانی عێراق و سوریا خوڵقاند، دیارترین نموونەی ئەمەش، تەقینەوە خوێناوییەکانی بەغدا لە کانوونی دووەمی 2021 بووە.
بەڵام چالاکییە تیرۆریستییەکانی داعش لە چەند مانگی ڕابردوو پیشان دەدات کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدات. هێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی حەسەکەی سوریا و هەڵهاتنی ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ و هێرشی سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای عێراق لەو کاتەدا بووە هۆی ئەوەی کە داعش و چالاکییەکانی دیسانەوە ببنە مانشێتی سەرەکی هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەڵام بەدەر لە عێراق و سوریا، لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەدەسەڵات گەیشتنی گرووپی تاڵیبان لەو وڵاتە، شەپۆلێکی کردەوە تیرۆریستییەکانی تێدا بینراوە، بە تایبەت لە ناوچە شێعەنشینەکانی ئەفغانستان کە بە دەیان کەسی بێ تاوان بوونەتە قوربانی.
پاش ناوچە شێعەنیشنەکان، کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش گەیشتە ناوچە سوننەنشینەکانی ئەفغانستان و ئەوانیش بوونە بەشێک لەو پیلانگێڕییە. بۆ نموونە، لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتی سوننەی قەزای ئیمام ساحیب لە ویلایەتی قوندوز لە باکوری ئەفغانستان 60 کەس کوژران و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نهێنی گۆڕینی تەکتیکی داعش
ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک سەبارەت بە مەترسی گەڕانەوەی داعش کە پێدەچێت تەکتیکی خۆیی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گۆڕیوە، هۆشداری بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شوباتی 2021، نزیکەی 10 هەزار ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا چالاکی دەکەن، بەدەر لەمەش ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم گرووپە لە ئەفریقا، ئەفغانستان، لیبیا، سۆمالیا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بڵاوەیان پێکراوە.
ماڵپەڕەکانی نزیک لە داعش ڕایانگەیاندووە کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ساڵی 2021 لە سەرجەم ئەو ناوچانەی چالاکیی تێدا دەکات 2748 کردەوەی چەکدارانە، خۆکوژی و …. ی هەبووە کە بەو هۆیەوە 8147 کەس کوژراون. بە پێی ئەو ئامارانەش 1127 کردەوە و هێرشی تیرۆریستی لە عێراق بە 2083 کوژراو، 370 کردەوە لە سوریا، 415 کردەوە لە نایجڕیا، 372 کردەوە لە ئەفغانستان و کردەوەی دیکەش لە پاکستان، میسر، لیبیا، سۆمالیا، فیلیپین، ئەندونیزیا و وڵاتانی دیکە هەبووە.
سەرەڕای ئەمەش مەترسی داعش لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە گشتی و لە عێراق و سوریا بە تایبەت هەستی پێدەکرێت، بە تایبەت ئەوەی کە ئەندامانی داعش بەرە بەرە لە ستراتیژی کردەوە تیرۆریستییە تاکەکەسییەکان دوور دەبنەوە و ڕوو لە پێکهێنانی تیمی تیرۆریستی ڕێکخراو و بە پلان دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانە تیرۆریستییەکانیان. جۆری کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لە یەک ساڵی ڕابردوو پیشان دەدات کە تیرۆریستانی داعش بۆ ڕێکخستن و یەکپارچەکردنی چالاکییەکانی خۆیان هەوڵ دەدەن.
ئەندامانی داعش بەم هۆیەوە لە یەکەم هەنگاودا هەوڵ دەدەن دۆخەکە لە ناوچەکانی مەبەستی خۆیان بە ئاڵۆزی بهێڵنەوە و ئەو هێرشانەش کە ناوە ناوە بە شێوازی خۆکوژی و تاکەکەسی دەیکەن بۆ ئەم مەبەستەیە تا بتوانن دۆخەکە دیسانەوە لە بەرژەوەندی خۆیان ڕێکبخەنەوە.
پێگەی ئوراسیا بەم دواییانە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بە پێی بەدواداچوونەکان، لە ئێستادا زیاتر لە 8000 ئەندامی داعش بە تەنیا لە عێراقدا بوونیان هەیە کە نیوەی ئەوان چالاکن و بەشداری لە هێرشەکاندا دەکەن و 4000 کەسی دیکە لە چوارچێوەی شانە نوستووەکاندا ماونەتەوە. خاڵێکی مەترسیدار ئەوەیە کە ئەو شانە نوستووانە لە چوارچێوەی خەڵکی ئاسایی لە ناوچەکانی سوننەنشین ژیان بە سەر دەبەن و سەرقاڵی پلانداڕێژین بۆ پێکهێنانی گروپێکی گەورەتر و هەماهەنگی تەواو لە گەڵ تیرۆریستانی چالاکی داعش.
بەشێکی زۆری پلانەکەی داعش ئەوەیە کە لە ناوچە ئاڵۆزەکانی عێراقدا بوونی هەبێت، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە هێزە ئەمنییەکان ڕۆڵیان تێدا کەمترە، بۆ نموونە، لە هەندێک ناوچەی پارێزگای دیالە کە خاڵی پێکەوەبەستنی پارێزگاکانی سلێمانی، واست و سەڵاحەدینە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیە کە دیالە پێگەیەکی ستراتیژیی گرنگی لە کەرکوک، ئەنبار و موسڵ بێت، هەروەها ئەوەی کە ئەم ناوچەیە کۆمەڵە شوێنێکی شاخاوی و ڕێگاوبانی دژوار و دانیشتووانێکی تێکەڵی سوننە و شێعەی هەیە و لە لایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکان بە تایبەت هێزەکانی دژە تیرۆر هێندە لەو ناوچەیە بوونیان نییە.
لە هەلومەرجێکدا کە عێراقییەکان لە ئێستادا ڕوبەڕوی قەیرانێکی سیاسی بوونەتەوە و بە هۆی ئەوەی کە لە ئاکامی هێرشەکانی تورکیا دەبینرێت، دۆخی عێراق بە گشتی لێکچوونی لە گەڵ دۆخی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی داعش هەیە و کەشی خۆڕێکخستنەوە و زیندووبوونەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی داعش دابین کراوە.
بەڵام بەدەر لە هەلومەرجی ناوخۆیی عێراق، ئایا هۆکاری دەرەکیش هەیە کە بەستێنی گەڕانەوەی داعش دابین بکات؟ بە تایبەت ئەوەی کە جموجوڵەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە قۆناغی ئێستادا تەنیا لە عێراق نییە و لە سوریا و ئەفغانستانیش سیناریۆیەکی هاوبەش دەبینین.
ناوی داعش لە کاتی سەرهەڵدانی ساڵی 2011 ی لە سوریا و تاوانەکانی بەردەوام لە گەڵ ناوی ئەمریکا هاتووە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا بە ناو باس لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات و هاوپەیمانیی دژ بەم گرووپە تیرۆریستییە هێناوەتە ناوچەکە، بەڵام بە کردەوە بینراوە کە واشنتن پێکهێنەر و لایەنگری داعش بووە و تەنانەت ئەمریکییەکان و بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە تایبەت دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی دانیان بەم پرسەدا ناوە.
ئەو سیناریۆ هاوبەشەی کە لە ئێستادا ئەمریکا لە سێ وڵاتی سوریا، عێراق و ئەفغانستان جێبەجێی دەکات، کشانەوەی هێزەکانیە لەم وڵاتە. پاش ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە ئەفغانستان کشانەوە، واشنتن باس لە کشانەوەی هێزەکانیشی لە عێراق و سوریا دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا کاروانە سەربازییەکانی لە عێراقەوە بەرەو سوریا لە هاتووچۆدان.
ئەم جێگۆڕکێ سەربازییە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرقاڵی شەڕێکی قورسن لە گەڵ داعش، بەڵام زانیاری ئەوەیان لە بەردەستدا نییە کە ئەمریکییەکان چی دەکەن و لە کاروانە سەربازییەکانی ئەواندا چ کەسانێک لە نێوان عێراق و سوریا ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت.
کەریم عەلیوی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە ڕێگای داعشەوە هەوڵ دەدات بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وا پیشان بدات کە هێزەکانی ئەو وڵاتە پارێزەری عێراق بوون و لە نەمانی ئەواندا جموجوڵەکانی داعش ڕوو لە زیادبوون دەکاتەوە.
موئەید عەلی شارەزای باڵای کاروباری ئەمنی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە کەلێنە ئەمنییەکانی عێراق ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری ئەمریکییەکاندایە و تەنانەت زانیاری تایبەت بە شوێنی جێگیربوون و هاتووچۆی هێزەکانی حەشدی شەعبیش لە ڕێگای درۆنەکانی ئەمریکاوە بە داعش دەدرێت.
لە لایەکی دیکەوە گرنگترین شوێنی گردبوونەوە و مەشق و ڕاهێنان و ڕێکخستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە سنورەکانی عێراق و سوریا و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئەمریکایە.
گومانی شارەزایان سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لە گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکە و بە تایبەت بۆ عێراق کاتێک زیاتر دەبێت کە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن سەرجەم حەشارگەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان لە ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی ئەمریکا لە ناو بردووە، تەنانەت حەشارگەکانی داعش لە تونێلە ژێرزەوینییەکاندا لە ناو براوە.
عۆدەی عەبدولهادی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە سەر ئاسمانی عێراق بەردەوام دەبینرێن، بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا، ئەویش بە بێ ئەوەی بچووکترین چاودێرییەک لە سەریان بێت.
ناوبراو وتی کە جموجوڵی ئەو کۆپتەرانە پرسیارێکی جیدی هێناوەتە پێشەوە، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە شانە نوستووەکانی داعش بوونیان هەیە، دوور نییە ئەمەش پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ ڕووداوە ئەمنییەکانی دیالە و پارێزگاکانی دیکە هەبێت.
سیناریۆی نوێی ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی پرۆژە شکستخواردووەکانی لە ناوچەکە
بەم دواییانە دەزگای هەواڵگری دەرەکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرقاڵی چالاککردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانە لە شارەکانی دیمەشق و لازقیە و ئەو تیرۆریستانە بۆ هێرشی سەر هێزەکانی سوریا، ڕووسیا و ئێران ئامادە دەکات. لە ڕاستیدا ئەمریکا هەوڵی ڕێکخستنەوەی داعش لە چوارچێوەی گرووپی ڕێکخراو دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی لە ساڵی 2011 تا ئێستا لە سوریا کاری لە سەر کردووە.
بەم پێیەش، چاودێران لەو بڕوایەدان کە تەکتیکی نوێی داعش بۆ جێبەجێکردنی هێرشەکانی خۆی لە ناوچە جیاجیاکان بەدەر لە سیناریۆی ئەمریکییەکان بۆ شەڕی بەوەکالەت لە ناوچەکە نییە. ستراتیژی کردەوە خۆکوژی و تاکەکەسییەکان بۆ مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی ئەمریکا، لای واشنتن باوی نەماوە و ڕەنگە گەڕی نوێی چالاکییەکانی داعش لە چوارچێوەی تیم و گرووپی تیرۆریستانی ڕێکخراو و مەشقپێکراو بێت./.