بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی حوسێن ڕەعیەتی فەرد وتی: لەمساڵ کە بە ناوی وەبەرهێنان و دابینکردنی هەلی کارەوە ناو نراوە، هەوڵ دەدەین بەستێنی گەشەی وەبەرهێنان و دابینکردنی هەلی کار لە وڵاتدا دابین بکەین و موڵەتی پێدانی کار و چالاکییە ئابورییەکان وەک هەنگاوێکی سەرەکی کاری لە سەر دەکرێت.
ناوبراو وتی: بۆ ئەو کار و چالاکییانەی لە ماڵەوە دەکرێت، ئاسانکاری بۆ پێدانی موڵەتەکان کراوە و لە ئێستادا موڵەتی ئەو چالاکییانە لە یەک ڕۆژدا تەواو دەردەکرێت.
ڕەعیەتی فەرد هەروەها وتی کە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوو زیاتر لە 600 موڵەتی کارگەکان دەرکراوە.
جێگری وەزیری کاری ئێران وتی: دابینکردنی هەلی کار و دەرفەتی کارکردن یەکەم گەورە پرۆژەیە کە ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و بەوەش یەک ملیۆن هەلی کار لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە بەرچاو گیراوە./.