بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەوامی دیپلۆماسیەتی دراوسێیەتی و لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و ڕۆشنبیرییەکان و لە سەر بانگهێشتی فەرمی هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان ڕۆژی دووشەممە 23 ی ئایاری 2022 بە یاوەری شاندێکی باڵا دەگاتە مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە.
کۆبوونەوە لە گەڵ سوڵتانی عۆمان، واژۆکردنی چەندین ڕێکەوتنی هاوکاری، کۆبوونەوە لە گەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی عۆمان و هەروەها کۆبوونەوە لە گەڵ بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری عۆمانی لە ڕیزی بەرنامەی سەردانە یەک ڕۆژەکەی ڕەئیسی بۆ عۆمان دەبێت.
ئەمە یەکەم سەردانی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسییە بۆ عۆمان لە سەردەمی سوڵتانی نوێی ئەم وڵاتە و پێنجەم سەردانی دەرەوەی ناوبراوە لەو کاتەوە کە وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردراوە.
شایانی ئاماژەیە کە لە پێناو دابینکردنی بەستێنی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی ئێران و عۆمان، شاندێکی 50 کەسی لە بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری ئێرانی هەفتەی ڕابردوو سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە./.