بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی جەختیکردەوە کە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق ئەنجامی ململانێی لایەنە سیاسییەکانە کە خەڵک تێچووەکەی دەدەن.
ناوبراو وتی کە خەڵک ڕوبەڕوی کێشەی ڕاستەقینە بوونەتەوە و پێویستیان بە حکومەت هەیە و لایەنە سیاسییەکان دەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک ئیمتیاز بدەن.
خزعەلی ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان تا ئێستا ئیمتیازی زۆری داوە و ئامادەشە ئیمتیازی دیکە بدات بەڵام واز لە مافی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە ناهێنێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە ڕەوتی سەدر کرد کە ئیمتیازی ڕاستەقینە بدات.
وتیشی کە وازهێنان لە پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی بە واتای پێشێلکردنی مافی شێعەکانە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کێشەیەک لە سەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نییە، وتی کە سەید موقتەدا سەدر سەرەڕای بوونی کەسانی تائیفی و گەندەڵ، پێشوازی لە لایەنەکانی دیکە لە پێکهێنانی کابینەدا دەکات./.