حەسەن هانیزادە لە وتووێژێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عۆمان کە وەک یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ ئەو وڵاتە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانی نوێ، وتی: پاشایەتی عۆمان یەک لە شەش ئەندامەکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسە کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو پاراستووە و ڕۆڵێکی ئەرێنیی لە چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و هەروەها ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبووە.
ناوبراو وتی: لە ڕابردوودا و لە سەردەمی دەسەڵاتی سوڵتان قابوس، عۆمان ڕۆڵی لە واژۆکردن و بە ئەنجام گەیشتنی ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران هەبوو. پاش مردنی سوڵتان قابوس، سوڵتان هەیسەم بن تارق هەمان ڕۆڵی سوڵتانی پێشووی هەبووە و هەوڵ دەدات بتوانێت لە پرسی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی کاریگەری بەرچاوی هەبێت.
ئەو شارەزایەی کاروباری ناوچەکە وتی: وڵاتی عۆمان توانایەکی تایبەتی بۆ هاوکارییە ئابوری، بازرگانی، ئەمنی و دەریایی لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران هەیە و هەروەها بۆ هاوردەی کاڵای ئێرانیش تێڕوانینی ئەرێنیی هەیە. بە دڵنیاییەوە کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەتوانێت کاریگەری بەرچاوی لە سەر پەیوەندییەکانی هەر دوو لا هەبێت و ئەم سەردانەش دەتوانێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و عۆمان ڕۆڵی هەبێت.
هانیزادە وتی: عۆمان دەتوانێت هەمان ڕۆڵی جارانی لە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ڤیەننا هەبێت و گرفتی ئێستای نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا چارەسەر بکات.
ناوبراو وتی: عۆمان دەتوانێت لە پاراستنی ئاسایشی کەنداوی فارس و گەروی هۆرمز ڕۆڵی هەبێت، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و پاشایەتی عۆمان و قەتەر دەتوانێت دەستڕۆیشتوویی ڕژێمی زایۆنیستی و تەنانەت وڵاتانی بێگانەی دیکە لە ناوچەکە کەم بکاتەوە. بە گشتی، هەر کات پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بەهێزتر بێت، ڕۆڵی ڕژێمی زایۆنیستی لاوازتر دەبێت.
حەسەن هانیزادە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عۆمان و ڕژێمی زایۆنیستیش وتی: لە ئێستادا عۆمان پەیوەندییەکی فەرمیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە و ئەمەش بۆ هەستیاریی ئێران بەرامبەر بەم پرسە و هەروەها گرنگیی بۆ ڕای گشتی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە. بە پێی قبووڵنەکردنی بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن خەڵکی عۆمانەوە، ئەم وڵاتە بە پێچەوانەی ئیمارات و بەحرەین ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تەل ئەبیب دوا خستووە./.