بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند کە ئەنجام و لێکەوتەکانی شەڕی 11 ڕۆژە، سنورەکان و جوگرافیای فەڵەستینی تێپەڕ کردووە.
ناوبراو لە کۆنفرانسێکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس وتی کە شەڕی 11 ڕۆژە، شەڕێکی ستراتیژی بوو و ئەنجامەکانی جیهانی گرتەوە.
هەنیە وتی: یەکەم ئەنجامی شەڕی شمشێری قودس ئەوە بوو کە پلانە ئەمنییەکانی خۆڕاگری لە غەززەوە ئاسایشی زایۆنیستەکانی کردە ئامانج.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە هەر بستێک لە خاکی فەڵەستین لە چوارچێوەی ئامانج و توانا و ئیمکانیاتی خۆڕاگریدایە و لە شەڕەکانی داهاتووش لە گەڵ زایۆنیستەکان، کاریگەری تایبەت بە خۆیی دەبێت.
ئیسماعیل هەنیە وتی کە خۆڕاگری هیچ کات موڵەتی دەسدرێژی و ئیهانەکردنی مزگەوتی ئەقسا یان هێرشی سەر فەڵەستینییەکان لە قودس، کەرتی خۆرئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 نادات.
وتیشی کە حەماس چاودێری و وردبینی بۆ گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات و هیوادارە کە لە بەرژەوەندی گەلی فەڵەستیندا بێت./.