بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی 3 ی جۆزەردانی ساڵی 1361 ی کۆچی هەتاوی یەکێک لە ڕوونترین نموونەکانی پشت بەستن بە یارمەتی خودایی و یەکێک لە گرنگترین و جوانترین رۆژانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. لەو ڕۆژەدا شاری خۆڕاگری خوڕەمشار کە لە پاش 35 ڕۆژ شەڕ و خۆڕاگری لە 4 ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1359 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن ڕژێمی سەدامەوە داگیر کرابوو، پاش 578 ڕۆژ (19 مانگ) جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئێرانی ئیسلامییەوە ئازاد کرایەوە و ئاڵای ئیسلام و ئێران لە سەر مزگەوتی گشتی و پردە ڕووخاوەکەی خوڕەمشار هەڵکرایەوە.
ئازادکردنەوەی خوڕەمشار لە ڕۆژی 3 ی جۆزەردانی ساڵی 1361 ی کۆچی هەتاوی بە گرنگترین ئامانجی پرۆسە سەربازییەکانی بەیتولموقەدەس دادەنرا، ئەو پرۆسە سەربازییەش بە هاوبەشیی نێوان سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
بە دەستپێکردنی ئەم پرۆسە سەربازییە لە نیوە شەوی 10 ی گوڵانی ساڵی 1361 ی کۆچی هەتاوی، چەندین ئامانجی گرنگ و ستراتیژی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کاری لە سەر دەکرا.
ئەو ئامانجانە بریتی بوون لە:
1 – پاشەکشە و دەرکردنی هێزە داگیرکارانی عێراق بەرەو پشتەوەی سنورە نێودەوڵەتییەکان.
2 – پیشاندانی هێزی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە عێراق و لایەنگرانی لە ناوچەکە.
3 – لەناوبردنی هێزەکانی دوژمن لە ناوچەی نێوان ڕۆژئاوای کارون تا سنورەکان.
4 – ئازادکردنەوەی خوڕەمشار لە ژێر دەستی هێزەکانی دوژمن.
ئازادکردنەوەی خوڕەمشار لە ڕاستیدا چوارەم ئامانجی پرۆسە سەربازییەکانی بەیتولموقەدەس بوو. لە کاتژمێر 22 و 30 خولەکی شەوی شەممە، یەکی جۆزەردانی ساڵی 1361 ی کۆچی هەتاوی، قۆناغی چوارەمی ئەم پرۆسە سەربازییە بە درووشمی ” یا محەممەد بن عەبدوڵڵا ” دەستیپێکرد. لە کۆتایی شەڕەکەش بەدەر لە کۆتایی هێنان بە 19 مانگ داگیرکاری بەشێک لە هەستیارترین ناوچەکانی پارێزگای خوزستان و ئازادکردنەوەی خوڕەمشار، زیانێکی گەورەش بەر هێزەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق کەوت.
ئەنجامە سەربازییەکانی پرۆسەی بەیتولموقەدەس:
1 – ئازادکردنەوەی 5400 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی وكاتی ئیسلامی بە تایبەت خوڕەمشار و دابینکردنی 180 کیلۆمەتر هێڵی سنوری.
2 – ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار و دیلی هێزەکانی دوژمن.
3 – تێکشکاندنی چەندین فڕۆکە، 3 کۆپتەر، 418 تانک و نەفەرهەڵگر، 30 تۆپ و 49 ئۆتۆمبێلی سەربازی.
4 – دەست بە سەر یەک کۆپتەر، 105 تانک و نەفەرهەڵگر و 56 ئۆتۆمبێلی سەربازیدا گیرا.
پاش ئازادکردنەوەی خوڕەمشار:
پاش ئازادکردنەوەی خوڕەمشار بۆ یەکەم جار لە شەڕەی نێوان عێراق و ئێران، هێز و پێگە و کاریگەریی ئێران لە شەڕەکەدا گۆڕانکاریی بە سەردا هات و بەهێزێکی زیاترەوە دەرکەوت.
لە ڕاستیدا ئازادکردنەوەی خوڕەمشار، بەرەڤانی پیرۆزی بردە قۆناغێ نوێوە. ئەم دەسکەوتە سەربازییە کاردانەوەیەکی جیهانیی هەبوو و لە ڕووی سیاسییەوە ڕژێمی بەعسی عێراق بە لە دەستدانی خوڕەمشار پێگەی خۆیی بۆ دانوستانەکان لە دەستدا. شەڕی ئێران و عێراق بە گشتی بە سەر دوو قۆناغدا دابەش دەکرێت. قۆناغی یەکەم: دەستپێکردنی شەڕەکە تا ئازادکردنەوەی خوڕەمشار کە ستراتیژی سەربازیی ئێران دەرکردن و پاشەکشەی هێزەکانی عێراق بوو و قۆناغی دووەم: پاش ئازادکردنەوەی خوڕەمشارە کە ستراتیژێکی سیاسی و سەربازی پێکەوە پەیرەو دەکرا./.