ڕەحمان قارەمانپور شارەزای کاروباری تورکیا لە وتووێژێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی لە گەڵ سعوودیە و ئیمارات، وتی: ئەردۆغان چەند مانگێکە هەوڵ دەدات کێشە و ناکۆکییەکانی لە گەڵ ئیمارات و سعوودیە چارەسەر بکات و یەکێک لە هۆکارەکانیشی نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی 2023 ی تورکیایە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زیاترین ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تورکیا بە هۆی کێشە و گرفتە ئابورییەکانەوە ڕووی لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە و بەم بۆنەوە ئەردۆغان لە سیاسەتی دەرەوەدا ڕووی هێناوەتە نەهێشتنی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان کە ئیمارات و سعوودیە لەم سیناریۆیەدان. بە پێچەوانەی ئیمارات، لە سعوودیە پرسی باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا لە لایەن محەممەد بن سەلمانەوە هێندە بە ئەرێنی سەیر ناکرێت. لەم نێوەندەدا بەڵگە و هەواڵی ئەوە هەیە کە پیشان دەدات سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سعوودیە لە سەر داوای ناوبراو بووە و سعوودییەکان هێندە ڕەزامەندییان لە سەر ئەو سەردانە نەبووە.
ناوبراو وتی: ئەمەش پیشان دەدات کە سەردانەکەی ئەردۆغان لای کەسایەتییە سیاسییەکانی سعوودیە بە تایبەت بن سەلمان جێنشینی ئەم وڵاتە قبووڵکراو نەبووە. ئەردۆغان دەیەوێت ڕەوتی دانوستان لە گەڵ سعوودییەکان و هێڵی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە – ڕیاز بەردەوام بێت و بەم هۆیەوە تورکیا بەرەو نەهێشتنی ناکۆکییەکان لە گەڵ سعوودیە هەنگاو دەنێت. سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ناکۆکییەکانی لە گەڵ سعوودیە و ئیمارات خێزانییە. ڕەنگە ئەمە لە گەڵ ئیمارات ڕاست بێت بەڵام بۆ سعوودیە وا نییە، دەبێت ئەوە بزانین کە کێبڕکێی زۆر لە نێوان ئەنکەرە و ڕیاز بوونی هەیە کە یەکێک لەوان سەرکردایەتی جیهانی ئیسلامە، ڕیاز هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە جیهانی ئیسلام بپارێزێت و تەنانەت بەهێزتریش بکات و بەردەوام جەختی لە سەر ئەمە کردووەتەوە.
قارەمانپور وتی: سعوودییەکان لەم پێناوەدا تێچوویەکی زۆریان لە خاکی تورکیا بە تایبەت لە شاری ئیستەنبووڵ هەبووە و بەم هۆیەوە کێشەیان لە گەڵ هەوڵەکانی تورکیا بۆ لاوازکردنی پێگەی ڕیاز لە جیهانی ئیسلامدا هەیە. تەوەری دووەم، ڕوبەڕوبونەوەی ئایدۆلۆژیای بناژۆخوازی سەلەفییە لە گەڵ بیری ئیخوانی لە ناوچەکە کە لە لایەن تورکیاوە بەهێز کراوە و ئیدارە دەدرێت، ڕیاز هێشتا سەرکردایەتی ڕەوتی سەلەفی دەکات و جموجوڵەکانی تورکیا لە دژی بەرژەوەندییەکانی دەبینێت. تەوەری سێهەمی کێبڕکێی نێوان تورکیا و سعوودیە زیاتر ڕەهەندی مێژوویی هەیە، بە شێوازێک کە لە سەردەمی سەربەخۆیی و سەرهەڵدانی سعوودیە چەند پارچەبوونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بینرا و بەردەوام تورکیا ئەمەی وەک هێڵێکی ناکۆکیی نێوان خۆی و ڕیاز دەبینێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: هەندێک بۆچوون ئەوەیە کە نزیکبوونەوەی تورکیا لە ئیمارات دەتوانێت لە دژی سعوودیە بێت بەڵام لێکدانەوەیەکی هەڵەیە، لە بەر ئەوەی کە یەکگرتنێکی ستراتیژی لە نێوان ئەنکەرە و ئەبوزەبی بوونی نییە و لە لایەکی دیکەوە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیماراتیش بەهێزە. لە ئاستی ناوخۆیی سعوودیەش ئەگەر بن سەلمان بگاتە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە، بێگومان سیاسەتەکانی زیاتر بە ئاراستەی دژایەتی تورکیا دەبێت و ئەمەش دەتوانێت ڕێگری لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بکات./.