بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی رهزا فەغانی ناوبژیوانى دیارى ئێران لە ساڵی 2007 وە ناوی لە لیستی ناوبژیوانە نێودەوڵەتیەکاندایە، پاش دەرکەوتنی لە جامی جیهانی بەڕازیلی 2014 وەک ناوبژیوانی چوارەم و ناوبژیوانی یاریە گرنگەکانی جامی جیهانی ڕوسیا 2018 ئێستا جارێکی تر له مۆندیالی قەتەر 2022 بانگهێشتكراوه .
فهغانی له مێژوودا حەوت یاری جامی جیهانی بەڕازیل وهك ناوبژیوانی چوارەم بووه، دوای پێشکەوتنی ئاستێكى سەرنجڕاکێش لە ناوبژیوانی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە جامی جیهانی ڕوسیا، لە مۆندیالی 2018 بهرێوهبردنى یارییهكانى ، ئەڵمانیا – مەکسیک ، بەرازیل – سربیا و ئەرجەنتین – فەڕەنسا ، هەروەها یەکلاییکردنەوەی یاری سێیەم و چوارەم لە نێوان هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەلجیکا.