بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەسەدی بە نوێنەرایەتی لە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پیرۆزبایی پەسەندکردنی یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە گەلی عێراق کرد و جەختیکردەوە کە پەسەندکردنی ئەم یاسایە پیشانیدا کە نوێنەرانی گەل لە پەرلەمانی عێراق پارێزەری بنەما نەگۆڕەکانن بۆ بەرگری لە پرسی فەڵەستین و قودس و پێویستی لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکار و ڕێگری لە بوونی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ زایۆنیستەکان.
ناوبراو وتی: سەرجەم ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگیان بە پرۆژەیاساکە داوە و ئەمەش جارێکی دیکە پیشان دەدات کە گەلی عێراق لە پرسە نیشتمانی، ئیسلامی و مرۆڤییەکاندا کۆدەنگییان هەیە.
ئەسەدی جەختیکردەوە کە لێک تێگەیشتنی هێزە سیاسییەکان و نوێنەرانی گەل لە پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکان پەیامێکی ئاشکرایە سەبارەت بە سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی گەل و حکومەتی عێراق.
ناوبراو پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهان و هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی خۆڕاگرییان کردووە./.