بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مرۆڤەکان دەتوانن 30 ڕۆژ بە بێ نان خواردن بمێننەوە بەڵام بە بێ خواردنی ئاو تەنیا سێ ڕۆژ دەتوانن لە ژیاندا بمێننەوە، بە بێ ئاو کارکردنی جەستە بە گشتی تێک دەچێت.
هەروەها لە سەدا 80 ی کۆرپەلەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە بەڵام کە مرۆڤ گەشە دەکات بەرە بەرە لە ڕێژەی ئاوی جەستەی کەم دەبێتەوە و دەگاتە لە سەدا 60 ی جەستەی.
لە درێژەدا شرۆڤەی چەند خاڵێکی گرنگ سەبارەت بە خواردنەوەی ئاو دەکەین:
پەیوەندی قەڵەوی و ئاوی جەستە
بە پێی ئەوەی کە خانە چەورییەکان ڕێژەیەکی ئاوی کەمتریان بەراورد بە خانەکانی دیکە هەیە، جەستەی کەسانی لاواز بەراورد بە کەسانی قەڵەو ئاوی زیاتری هەیە.
کام پارچەی جەستە زیاترین ڕێژەی ئاوی هەیە؟
بەشێک لە پارچەکانی جەستە ڕێژەیەکی ئاوی زیاتریان تێدا هەیە. توێژینەوەکان ئەوەیان پیشان داوە کە بەشێک لە چاو تەنانەت لە سەدا 99 ی ئاوە، پاش ئەوەش لە سەدا 80 ی ئەندامانی پێکهێنەری ماسولکەکان ئاوە.
بۆ خواردنی ئاو بە پێویست دادەنرێت؟
یەکێک لە میکانیزمەکانی جەستە لە دیاریکردنی پلەی گەرمی، ئارەقکردنە کە بە هۆی ئەوەش ڕۆژانە دوو لیتر ئاو لە دەست دەچێت. بە دڵنیاییەوە کە لە گەرمای وەرزی هاوین، جەستە پێویستی بە ڕێژەیەکی زیاتری ئاو هەیە.
بەدەر لەمەش، گورچیلە کە ئەرکی دەرکردنی ژەهرەکانی لە ڕێگای میزکردنەوە لە ئەستۆیە، پیویستی بە ئاو هەیە. ئەگەر ئاوی پێویست لە جەستەدا نەبێت، میزی کەسەکە ڕەنگی زەرد دەبێت، ئەگەر ڕەنگی میزیش بۆ قاوەیی بگۆڕێت، هێمایەکی هۆشدارییە و ڕەنگە مەترسییەکی جیدی هەڕەشە لە تەندرووستیی بکات.
ڕیخۆڵەکانی مرۆڤ لە ڕێگای دەرکردنی خۆراک و لە ڕێگای هەناسەدانەوە ئاویان پێویستە. بۆ ئەوەی پێویستی پارچەکانی جەستە بە ئاو دابین بکرێت، هەر کەسێک دەبێت ڕۆژانە لانیکەم لە نێوان 1.5 تا 2 لیتر ئاو بخوات. هەندێک لە پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە ڕۆژانە 2 تا 3 لیتر ئاو بخورێت. هەندێکی دیکەش لەو بڕوایەدان کە لە ئەگەری هەبوونی چالاکی جەستەیی لە ڕێگای وەرزشکردن یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە بە هۆی تا، ڕشانەوە یان سکچوونەوە، جەستە پێویستی بە ئاوی زیاتر هەیە.
ئەڵبەت پسپۆڕان ڕایانگەیاندووە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاوی لە دەستچوو پێویست بەوە نییە کە بە تەنیا ئاو بخورێتەوە، بەڵکوو خواردنی شلە، میوەکان و سەوزەکان دەتوانن ئەو پێویستییەی جەستە دابین بکەن.
نیشانەکانی کەم ئاویی جەستە
کاتێک جەستە ڕێژەی ئاوی پێویستی نەبێت، نیشانەکانی ئەمە دەردەکەون. کاتێک لە سەدا 2 ی ئاوی جەستە کەم ببێتەوە، نیشانەکانی ماندوبوون و خەوهاتن و سەرئێشە لە کەسەکەدا دیار دەبێت، بەڵام کەمبوونی لە سەدا 7 ی ئاوی جەستە مەترسیدارە، لە وەها حاڵەتێکدا لێدانی دڵ خێراتر دەبێت و کەسەکە تووشی سەرگێژە دەبێت. هەموو ئەم نیشانانەش جەخت لەوە دەکەنەوە کە جەستە بۆ چالاکییە کیمیاییەکان و هەروەها کارکردنی پارچەکانی پێویستی بە ئاو هەیە.
مێشک پێویستی بە ئاو هەیە
مێشک و پارچەکانی پێکهێنەری بە بێ ئاو ناتوانن ئیش و کاری خۆیان ئەنجام بدەن. جەستەی ئێمە بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە. بەشێکی مێشک ڕۆژانە نیو لیتر ئاوی پێویستە. بەم هۆیەوە دەبینین کە یەکەم نیشانەکانی کەمبوونی ڕێژەی ئاوی جەستە وەک سەرئێشە، وشکبوونی ناو دەم و کێشەکانی پەیوەندیدارە.
بە هاتنی شەپۆلی گەرما و بە هۆی ئارەقکردنی زۆرەوە، سیستەمی سوڕی خوێن تووشی کێشە دەبێت و ڕەنگە کەسەکە تووشی کێشە بێت. جەستە لەم حاڵەتانەدا بە ڕاشکاوانە داوای ئاو دەکات.
پەیوەندی بەرزبوونەوەی تەمەن و پێویستی بە ئاو
توێژینەوەکان ئەوەیان پیشان داوە کە بە بەرزبوونەوەی تەمەن، هەستیاریی جەستە سەبارەت بە پێویستیی بە ئاو کەم دەبێتەوە، یان بە واتایەکی دیکە کەسەکە سەبارەت بە پێویستی جەستەی بە ئاو کەمتر ووشیار دەبێت. هەر بۆیە، کەسانی بەساڵاچوو زیاتر ئەوە لە بیر دەکەن کە بە پێی پێویست ئاو بخۆنەوە. کەمبوونی بەکارهێنانی ئاو لە گرووپەکانی تەمەنی سەرەوە دەتوانێت بگاتە سەرگێژە، تێکچوونی ووشیاری یان بێهۆشی.
کەی پێویستمان بە ئاوی زیاتر دەبێت؟
ئەگەر کەسەکە تووشی ڕشانەوە یان سکچوون بێت دەبێت رۆژانە زیاتر لە 1.5 لیتر ئاو بەکار بێنێت، هەروەها کەسەکە کاتێک دەرمان بەکار دێنێت دەبێت ئاوی زیاتر بخواتەوە.
هەوکردنی قاچەکان یەک لە نیشانەکان و کاریگەری کەم ئاوییە لە جەستەدا. کۆبوونەوەی ئاو لە بەشێک یان پارچەیەکی جەستەدا کاتێک ڕوو دەدات کە جەستە بە هۆی تێکچوونی کاروباری کیمیایی ناتوانێت هاتن و دەرچوونی ئاو ڕێکبخات./.