جام کوردی | JAMEKURDI
دوو شه‌ممه‌, ئایار 29, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

ئەو هۆکارانەی کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاتر دەکەن

جام کوردی – ساڵانە لە جیهاندا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن دەبن و ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەکەم نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە زۆربەی کاتەکان لە بەرچاو ناگیردرێت.

ئایار 27, 2022
in زانست و تەندرووستی
0
ئەو هۆکارانەی کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاتر دەکەن
0
SHARES
52
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قۆناغە سەرەتاییەکان، زۆربەی کات 10 تا 15 ساڵ پێش دروستبوونی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی گەورە دەردەکەون. سەرەڕای ئەمەش چەند هۆکارێک هەیە کە بەوەش دیاری دەکرێت کە چ کەسانێک لە ڕیزی گرووپە مەترسیدارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆندان.

ئایا تەمەنی ئێوە 50 ساڵ یان زیاترە؟

مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بە بەرزبوونەوەی تەمەن زیاتر دەبێت. مامناوەندی دەستپێکی ئەم نەخۆشییە بۆ پیاوان 69 ساڵ و بۆ ژنان 75 ساڵە بەڵام یەکەم نیشانەکان زۆر زووتر دەردەکەون. پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە چاودێرییەکان و پشکنینەکانی ڕیخۆڵە لە تەمەنی 50 ساڵییەوە دەست پێبکات.

ئایا خوێن لە پیسایی ئێوەدا هەبووە؟

ئەمە نیشانەیەکی هۆشدارە و دەتوانێت نەخۆشییەکی جیدی پیشان بدات. ئەم حاڵەتە لە گەڵ پزیشکدا باس بکەن. هەندێک کێشەی وەک سک ئێشە ڕەنگە سەرەتا زۆر گرنگ نەبێت بەڵام ئەوەش دەتوانێت پیشاندەری نەخۆشییەکی ڕیخۆڵە بێت، ئەگەر نیشانەکان درێژەی هەبێت، دەبێت هۆکارەکەی لە لایەن پزیشکەوە دیاری بکرێت.

ئایا لە بنەماڵەی ئێوەدا کەسێک هەبووە تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووبێت؟

ئەگەر کەسێک لە بنەماڵەی ئێوە پێشتر تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بووبێت، ڕەنگە ئێوەش مەترسی زیاترتان لە سەر بێت. بە وتەی ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجەی ئەڵمانیا، لە ئەگەر هەبوونی نموونەیەکی وەها، مەترسی توشبوون بەمە نەخۆشییە دوو هێندە زیاتر دەبێت.

ئایا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمتان هەیە؟

ئەگەر شەکرەی جۆری دووەمتان هەیە، بەراورد بەو کەسانەی کە شەکرەیان نییە، سێ هێندە زیاتر مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆنتان لە سەرە. هەر بۆیە لە کاتی دەستپێکردنی پرۆسەی دەرمانی شەکرە دەبێت ڕاوێژ بە پزیشکی خۆتان بکەن کە ئایا کۆلۆنۆسکۆپی بۆ ئێوە باشە یان نە.

جگەرە دەکێشن؟

بەکارهێنانی نیکۆتین بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت زیان بە خانەکانی ڕیخۆڵە بگەێنێت، تەنانەت جگەرەکێشان بە ڕێژەیەکی کەمیش ئەم ئەگەرەی بە دواوە دەبێت، هەر بۆیە باشترە واز لە جگەرەکێشان بێنن.

ئایا جوڵەتان نییە؟

ئەگەر جوڵەی جەستەتان کەمە، ئەگەری توشبوونتان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاترە. پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە لە هەفتەیەکدا سێ جار چالاکی جەستەیی هەبێت. توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە تەنیا 30 تا 60 خولەک چالاکی جەستەیی لە ڕۆژ، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە.

ئایا کێشی زیادەتان هەیە؟

ئەو خواردنانەی چەوری زۆریان هەیە و هەروەها گۆشتی سور مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە زیاتر دەکەن. ئێوە پێویستە ڕێجیمێکی خۆراکیی هاوسەنگ بە ڕێژەیەکی زۆر لە میوە و سەوزەکانتان هەبێت. بەدەر لەمەش، قەڵەوی و کێشی زیادە یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی مەترسی توشبوونە بە نەخۆشیی شێرپەنجەی قۆڵۆن./.

Previous Post

چوارچێوەی هەماهەنگی: پیرۆزە یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

Next Post

لاوڕۆڤ: هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە

Next Post
لاوڕۆڤ: هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە

لاوڕۆڤ: هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

four × four =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020