بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاوڵەی مەیمون، هەوکردنێکی ڤایرۆسییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا هەیە و لە ڕێگای گەشتیاری ئەو شوێنانەوە بۆ هەندێک ناوچەی دیکەی وەک ئەورووپا گوازراوەتەوە. نەخۆشییەکە ئاژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
بەشێک لەوانەی پشکنینەکانیان بۆ ئەم نەخۆشییە بە پۆزەتیڤ دەرچووە، لە هاوڕەگەزخوازەکان بوون، واتە پیاوانی هاوڕەگەزخواز، ئەڵبەت ئەم ڤایرۆسە تەنیا پەیوەندی بەم گرووپەوە نییە و لە هەندێک وڵات کەسانی دیکەش تووشی بوون.
نیشانەکانی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە نیشانەکانی توشبوونی ئاوڵە دەچێت، بەڵام بە گشتی زۆر سووکترە. زۆر جار نەخۆشییەکە ئەم نیشانانەی هەیە:
- تا
- سەرئێشە
- ئازاری ماسولکەکان
- ئاوسانی لیمفە گرێکان
- لەرز
- شەکەتی
پاش یەک تا سێ ڕۆژ لە دەرکەوتنی یەکێک یان زیاتر لە نیشانەکان، پەڵە لە سەر دەموچاویش دەست پێدەکات و دواتر بە هەموو جەستەدا بڵاو دەبێتەوە، پەڵەکان وردە وردە دەبنە بڵق یان تلۆق، پاش ئەوەی کە بڵقەکان وشک دەبن و دەپوکێنەوە، لە ماوەی دوو تا سێ هەفتەدا شوێنەکەی ساڕێژ دەبێت.
زۆربەی ئەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بە هۆی بەرکەوتنیانە لە گەڵ کەسێکی توشبوو، یان بە هۆی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکەوە بووە. ڤایرۆسەکە لە ڕێگای لینجە پەردەوە دەچێتە ژوورەوە، بۆ نموونە، لینجەی پەردەی دەم، لووت، چاو یان برینێکی دیار کە مەرج نییە برینەکە بە دەرەوە بێت. ڤایرۆسەکە هەروەها لە ڕێگای شلەی ناو بڵقە تەقیوەکانەوە یان لە ڕێگای پرژەی دەمی نەخۆشەکەوە بڵاو دەبێتەوە. هەر بۆیە بەم هۆکارانە نابێت لەو کەسانە نزیک ببنەوە کە تووشی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون بوون./.