بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شوتی بەدەر لە تام و چێژەکەی، لە ڕووی تەندرووستیشەوە کۆمەڵە سوودێکی هەیە کە بریتین لە:
1 – پێست شێدار دەکات و ڕێگا دەگرێت لە کاریگەری و زیانەکانی تیشکی خۆر.
2 – بە هۆی زۆری ڕێژەی ڤیتامین A خانەکانی چاو دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.
3 – دڵ بەهێز دەکات و دژی نیشانەکانی پیربوونی تەمەن دەوەستێتەوە.
4 – پەستانی خوێن یەکسان دەکاتەوە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.
5 – ڕۆژانە خواردنی یەک بەشی بچووکی شوتی بڕێکی زۆر مادە و خۆراکی بەسوود دەداتە جەستە.
6 – خواردنی شوتی توانای وەرزشکردن زیاتر دەکات و ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە./.