بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە چوارەم کۆبوونەوەی ئاسایشی ناوچەیی کە لە وڵاتی تاجیکستان بەڕێوەچوو، وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام خوازیاری جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەفغانستان بووە و ئەوەش بە بەستێنی پێویست بۆ گەشە و ئاسوودەیی خەڵکی ئەم وڵاتە و ناوچەکە دەزانێت.
ناوبراو وتی کە ئێران میوانداریی لە 5 ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەفغانستان کردووە و ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە هاوکارییەکی کاریگەری نێودەوڵەتی نەبووە و ئەم میواندارییە لە هەلومەرجی سەپاندنی سزا زاڵمانەکان بە سەر خەڵکی ئێراندا بووە.
شەمخانی وتی: ئەو کەسانەی لە ئەفغانستانەوە هاتوونەتە ئێران، ژمارەیان لە دانیشتووانی 110 وڵاتی جیهان زیاترە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران جەختیکردەوە کە ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی شەڕی 20 ساڵەی ئەفغانستان و قەیرانی ئێستای ئۆکرانیایە.
عەلی شەمخانی وتی کە ئێران ئاسایشی ناوچەکە بە بابەتێکی هاوبەش دەزانێت و پێی وایە کە ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیری ئەفغانستان بۆ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە بە پێویست دادەنرێت.
ناوبراو وتی کە بە پێی بەڵگە و زانیارییەکان، چەند وڵاتێکی ناوچەکە و جیهان لە پیلانێکی نوێدا تیرۆریستانی تەکفیری بۆ ئاژاوەگێڕی دەبەنە ئەفغانستان./.