بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی عێراق لە 26 ی ئایاری 2022، یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پەسەند کرد.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە، وەک زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی خۆیی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕیوە و ئاماژەی بە پێنج خاڵی گرنگ لە پەسەندکردنی یاساکە داوە.
یەکەم:
دەڵێن بۆ بانگەشە لە سەر ئەم یاسایە؟ ئێمە بایکۆتی کاڵاکانی ئەوانمان کرد، چەندین شەڕ هاتە پێشەوە بەڵام بەوەی کە هیوامان بوو، نەگەیشتین. ئەگەرچی ڕەنگە ئەوەش لەو کاتەدا پێویست بووبێت، لە بەر ئەوەی کە بەربەستێکی دەروونی و خۆڕاگری بۆ ڕێگری لە خۆبەدەستەوەدان بوو. دوژمن لە سەرجەم بوارەکاندا بەهێز بوو و ئێمە بەدەر لە ئیمان و مافی خۆمان، لە سەرجەم بوارەکاندا لاواز بووین. دوژمن ویستی هەر کارێکی هەبوایە لە فەڵەستین و دەرەوە جێبەجێی دەکرد … بەڵام خۆڕاگری ئێمە بووە هۆی ئەوەی شکست بە دوژمن بهێنین و هێزی خۆمان بۆ گۆڕانکاری لە پاشەکشە بەرەو بەرگری و پێشکەوتن زیاتر بکەین.
دووەم:
شەڕی ساڵی 1967 کۆتا سەرکەوتنی ڕژێمی زایۆنیستی بوو. پاشان هاوسەنگی هێز تووشی گۆڕانکاری بوو، هەروەها شەڕی چەکداری ڕووی لە زیادبوون کرد. شەڕی 1973، تێپەڕبوون بە سەر نۆکەندی سویز و هێڵی بارلۆ، هەوڵدان بۆ ئازادکردنەوەی جۆلان، ئازادکردنەوەی لوبنان، خۆڕاگری و ئازادی غەززە، ڕاپەڕینەکان. شمشێری قودس، هەڵەمەتە تایبەتەکان لە جنین، کەرتی خۆرئاوا و ناوچەکانی 1948، تونێلەکانی ئازادی و خۆڕاگری، بەرزبوونەوەی ئاستی تێگەیشتنی ڕای گشتی جیهان، پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێزی گەل – کە هەندێک لەوان حکومین – لە قووڵایی ئاسیا تا قووڵایی ئەفریقا بە گرنگیدان بە قودس و فەڵەستین، ئەمانە بوونە هۆکاری بەرزبوونەوەی هێز و کاریگەری و گۆڕینی هاوکێشەکان و بەشێکی زۆری توانا وشکانییەکانی دوژمنی پووچەڵ کردەوە و تەنانەت هاوکێشەی مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش لە بەرامبەر هێزی ئاسمانی هاتە پێشەوە.
سێهەم:
ئاسایی بوو کە هەندێک هۆکاری ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکیش بێتە پێشەوە، ورە و توانای دوژمن دابەزێت، کوشتنی منداڵان، ژنان و پەیامنێران ڕوو لە زیادبوون بکات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژئاوا وەک بەشێک لە سیستەمی ڕەگەزپەرستی ناوی ببەن و ئەمەش دەستپێکی نەبوونی دەستپێشخەری لای دوژمن و شڵەژاوی لە بەرنامە و بڕیارەکانی بێت. هەر بۆیە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم گۆڕانکارییانە پێویستی بە سەرکەوتن هەبوو، هەر بۆیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان وەک پرۆسەیەک لە ڕێگای سیاسی، ئابوری، میدیایی و ترساندنی ئێمە لە یەکتر هاتە پێشەوە تا ئەم ڕژێمە بەوەی کە لە ئێستادا لە ڕێگای شەڕەوە توانای مسۆگەرکردنی نەبوو، بە دەستی بێنێت.
چوارەم:
هەڵوێستی عێراق لە بەردەوامی خۆڕاگری و دەستپێشخەری ستراتیژی بۆ ڕاگرتنی ئاکام و لێکەوتەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە و پەسەندکردنی ئەم یاسایەش کەشی بانگەشە و دەنگۆکانی سەبارەت بە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایۆنیستی کۆتایی پێهێنا و ئەو کەسانەی خستە دۆخێکی دژوارەوە کە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکرد. ئەم دەستپێشخەرییە هاندەرێک بۆ خەڵکی ئێمە دەبێت تا بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی ئاساییکردنەوە، گوشار لە سەر حکومەت و پەرلەمانی وڵاتانی خۆیان بێنن.
پێنجەم:
کاتێک ئێمە پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکەین، لە گەل و وڵاتێکی دیکە پاڵپشتی ناکەین، بەڵکوو ئامانجەکەی پرسی سەرەکی ئێمەیە. کاتێک لە فەڵەستین شکست بێنین، لە عێراق و لە هەر کات و شوێنێکی دیکە تووشی شکست دەبین. شەڕەکە لە سەر سەپاندنی هاوکێشەیەکە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە لوتکەی دایە و ئەویش زاڵبوون و هەژموونی ڕەوتی ستەمکارییە بە سەر ئێمەدا. بە بەردەوامی ئەمەش، هەموومان قودس، خاک، سەروەت و سامان، ئیرادە و ئازادی خۆمان لە دەست دەدەین. عێراق ناوچەی مەسیحیی خۆی لە دەست دەدات وەک چۆن کە ناوچەی جولەکەی لە دەستدا، بەڵکوو واتای موسڵمان، شێعە، سوننە، عەرەب، کورد، تورکمان و ئەوانی دیکە لە دەست دەدات. بەمەش ئێمە گرووپ و حکومەتە جیاجیا و دژ بە یەکەکان دەبین و لە پێکدادانی بەردەوامدا دەمێنینەوە تا ڕژێمە خۆسەپێنەکان وەک ڕزگارکەر و ناوبژیوان بێنەوە ناوچەکە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وتی: هاوکێشەی هەژمونی ڕەوتی ستەمکاری / زایۆنیستی ئێمە ناکاتە هاوبەش و هاوتا، بەڵکوو لاواز و شوێنکەوتوو دەکات. هەژموونی پەیوەندییەکی ئاسایی و بەرامبەر ناناسێت، لە بنەڕەتدا بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی خۆی، پارچەپارچەکردن و بە کۆیلەگرتنی لایەنەکانی دیکەیە.
وتیشی کە هەر کەس لە دەرەوەی سیستەمی ئەم هەژموونییە بێت و لە هەر دۆسیەیەک بە تایبەت ڕژێمی زایۆنیستی، سەرەڕای هەموو کێشە و دژواری و گیانفیداییەکان، تەنیا لە ئەگەرێکدا سەرکەوتن بە دەست دێنێت کە هێزی بەرگری و خۆڕاگریی لە بەرامبەر دەسدرێژی و هەژموونی هەبێت، ئەو کاتە دەتوانێت سیستەم دابین بکات، نەک لە نێوان دوو لایەنی بەهێز و لاواز، بەڵکوو لە نێوان دوو لایەنی بەرامبەر. ئەوان بەرگری لە مافی خۆیان دەکەن و بەرگری لە بیر و بۆچوون، پیرۆزییەکان و شێوازی ژیانی خۆیان دەکەن، وەک چۆن ئەوەی کە لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە لایەنەکانی دیکە دەبینرێت، نەک ئەوەی کە داگیرکاران هەڵسووکەوت دەکەن و خۆیان بە سەر لایەنەکانی دیکەدا زاڵ دەکەن و گەورەتر دەبینن./.