بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سالار سەعید یەکێک لە بینا مێژووییەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی شاری سنەیە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی قاجاڕ دەگەڕێتەوە. ئەم بینایە بە درێژایی مێژووی خۆی بە شێوازی جۆربەجۆر کەڵکی لێ وەرگیراوە و ئەمڕۆش وەک مۆزەخانەیەک چالاکی دەکات.
کۆشک و مۆزەخانەی سالار سەعید لە کوێیە؟
کۆشکی سالار سەعید یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای کوردستانە و لە شەقامی ئیمام، کۆڵانی حەبیبی و لە بەشی دەرەوەی بینای مەلا لوتفوڵڵا شێخولئیسلامە.
مێژووی کۆشکی سالار سەعید
ئەم کۆشکە لە سەر داوای مەلا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام بونیاد نراوە. بیناکە لە لایەن نەوەکانیەوە کرایە دوو بەش و فرۆشرا. بەشی ناوەوەی بیناکە درایە بنەماڵەی حەبیبی و بەشی دەرەوەی درایە عەبدولحەمید خانی سنە بە ناوی سالار سەعید. ئەمڕۆ هەر یەک لەو دوو بەشە بە ناوی خاوەنەکانیانەوە دەناسرێت. بەشی دەرەوەی بیناکە لە ساڵی 1136 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن سالار سەعیدەوە درایە فەرمانگەی ڕۆشنبیری و تا ساڵی 1351 لای ئەو فەرمانگەیە بووە و وەک کۆلێژ، کتێبخانە و خانووی پێشەنگەکان کەڵکی لێ وەرگیراوە. لە ساڵی 1351 ی کۆچی هەتاوی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەو کاتە بیناکەی وەک موڵکی خۆی ناساند و بووە مۆزەخانەیەک.
پاش نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردن، کۆمەڵەکە لە پاییزی ساڵی 1354 ی کۆچی هەتاوی بە ناوی مۆزەخانەی سنە کرایەوە. بەشی ناوخۆیی تا ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی هەر لە خاوەندارێتی بنەماڵەی حەبیبیدا بووە و لە ئاکامدا درایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی میراتی کەلتوری، پیشەسازی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای کوردستان.
کۆشکی سالار سەعید لە ڕووی بیناسازییەوە
کۆشک و بینای سالار سەعید لە کۆتایی حکومەتەکەی ناسرەدین شای قاجاڕ بونیاد نراوە و لە درووستکردنیدا کەڵک لە شێوازی بیناسازی قاجاڕەکان وەرگیراوە. بیناکە لە بەشی سەرەکی و حەوشەیەک پێکهاتووە. بینای سەرەکی لە بەشی باشوردایە و ژێرزەوین و نهۆمی سەرەوەی لە خۆ دەگرێت.
مۆزەخانەی سنە
مۆزەخانەی سنە هەر لە سەرەتای درووستکردنیەوە دوو بەشی ئاسەوارناسی و کەلەپورناسی بووە. لە بەشی ئاسەوارناسیدا کەلوپەلی سەردەمە جیاجیاکانی پێش مێژوو تا سەردەمی قاجاڕ نمایش کراوە. بەشێک لەو کەلوپەلانەش پەیوەندی بە پارێزگای کوردستان، بەشێک بە پارێزگاکانی دراوسێ و بەشی دیکەی پەیوەندی بە پارێزگاکانی دیکەی ئێرانەوە هەیە. بەشی کەلەپورناسی لە سەردەمی پێش شۆڕشی ئیسلامی وەک پێشانگایەکی کاتی بووە و ئەشیا و کەلوپەلی یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانیان ماوە ماوە تێدا نمایش دەکرد. پاش شۆڕشی ئیسلامی ئەم بەشە تەنیا تایبەت بە بەرهەم و کەلەپوری خەڵکی پارێزگای کوردستانەوە بووە و بە کردنەوەی خانووی کورد لە ساڵی 1382 ی کۆچی هەتاوی، ئەوانەی پەیوەندییان بە کەلەپوری خەڵکەوە هەبوو برایە بینای ئاسف وەزیری (خانووی کورد) و تەنیا کەلوپەلی مێژوویی و ئاسەوارناسی لە مۆزەخانەکەدا نمایش کران.
بەشی پێش مێژوو
ئەم بەشە لە یەکێک لە ژوورەکانی هۆڵی سەرەکیدایە. کۆمەڵە ئەشیایەکی مێژوویی تێدایە کە لە ناوچەکانی پارێزگای کوردستان بە تایبەت قەزای بانە دۆزراونەتەوە، هەندێکی دیکە پەیوەندییان بە شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشانەوە هەیە.
بەشی سەردەمی مێژوو
ئەم بەشە بە گرنگترین بەشی مۆزەخانەکە لە ڕووی کەلوپەلەوە دادەنرێت. ئەو کەلوپەلانەی لە گردی زیویە وەک گرنگترین گردی مێژوویی پارێزگای کوردستان دۆزراونەتەوە، لەم بەشەدایە.
هەروەها ئەو کەلوپەلە مێژووییانەش لە ئەشکەوتی کەرەفتو دۆزراونەتەوە، لەم مۆزەخانەدایە.
بەشی سەردەمی ئیسلامی
بەشێکی زۆر کەمی ئەو کەلوپەل و ئەشیانەی لەم بەشەدایە پەیوەندییان بە پارێزگای کوردستانەوە هەیە و زۆربەیان سەر بە ناوچەکانی دیکەی ئێران بە تایبەت شارەکانی ڕەی، کاشان و نەیشابورن.
بەشی پێشانگای کاتی
ئەم بەشە لە ژێرزەوینی بیناکە یان هەمان حەوزخانەیە و پەیوەندی بە نمایشکردنی هونەری دەرەکییەوە هەیە.
ڕۆژانە بەدەر لە ڕۆژانی پشوو، بەسەرکردنەوەی مۆزەخانەی سنە یان هەمان کۆشکی سالار سەعید ئازادە و خەڵک و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن./.